ئه‌نجامی كلاسیكۆی باسكه‌ی ئیسپانیا بزانه
پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی خوله‌كه دۆڕا
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
دوای بردنه‌وه‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا له كلاسیكۆی ئیسپانیا بۆ تۆپی پێ، دیسان یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه له یاریی باسكه‌ش باڵاده‌ستی خۆی له دژی یانه‌ی شاهانه پیشانداوه كلاسیكۆی باسكه‌شی لێ برده‌وه.
له یارییه‌كی ئاگرین و لوتكه‌دا هه‌ردوو یانه‌ی ركابه‌ری ئیسپانیا له یاریی باسكه به یه‌ك گه‌یشتن، دواجار یانه‌ی بارسا له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به ئه‌نجامی (84 ـ 91) خاڵ یارییه‌كه‌ی برده‌وه، به هه‌مان سیناریۆی تۆپی پێ یانه‌ی شاهانه‌ی بۆ خانه‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندییه‌كه گه‌ڕانده‌وه.
به‌م سه‌ركه‌وتنه یانه‌ی بارسێلۆنا بۆ خانه‌ی دووه‌م هه‌ڵكشا، ورده ورده خۆی له یانه‌ی ڤالێنسیای پێشه‌نگی خوله‌كه نزیك ده‌كاته‌وه.
ئه‌م شكسته‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید له یاری باسكه دوای ئه‌و دۆراندنه جه‌رگبڕه‌ی دێت كه له كلاسیكۆی تۆپی پێ به ئه‌نجامی 4 گۆڵی بێوه‌ڵام له نێو یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ به بارسێلۆنای دۆڕاند.
تیپی تۆپی باسكه‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی لالیگا و چامپیۆنس لیگیشه، بڕیاریشه رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی دادێ له میانه‌ی یارییه‌كانی گه‌ڕی چوارده‌یه‌می خوله‌كه له یاری باسكه یانه‌ی بارسێلۆنا له كات 3:00ـی ئێواره میوانداریی یانه‌ی مۆفیستار بكات، یانه‌ی ریال مه‌دریدیش له كات 8:00ـی شه‌و ده‌بێته میوانی یانه‌ی لابورال كۆتشا.