خراپترین یانه‌ له ‌جیهان دەیەوێت مۆرینهۆ بکاتە راهێنەری

گرێبه‌سته‌كه‌ی بریتییه‌ له‌ سه‌به‌ته‌یه‌ك خۆراك

K24 ـ ژووری هه‌واڵ

یانەی ئێپیس سپۆرت کلەبی بەڕازیلی، کە خۆی وەکو خراپترین یانەی جیهان ناوزەد دەکات، چونکە چەندین یارییە هیچ بردنەوەیەکی بەدەست نەهێناوە و نەیتوانیوە بۆ هیچ پلەیەکی خولە پڕۆفیشناڵەکانی بەڕازیل سەربکەوێت، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە گاڵتە به‌ مۆرینهۆ دەکات و داوای لێ دەکات ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکە بگرێتە ئەستۆ.

یانە بەڕازیلکییەکە نووسیویەتی: ئەگەر مۆرینهۆ دوو یارییە لەسەر یەک بدۆڕێنێت یان هیچ ناسناوێک بۆ یانەکە بەدەست نەهێنێت، ئه‌وا ئێمه‌ بۆنده‌كه‌ی هه‌ڵناوه‌شێنینه‌وه‌.

ئه‌م رۆژنامه‌یه‌ گاڵته‌ی زیاتر به‌ مۆرینهۆ ده‌كات و ده‌نووسێت: بۆندی مۆرینهۆ بریتییه‌ له‌ سه‌به‌ته‌یه‌ك له‌ خۆراك بۆ هه‌ر مانگێك، له‌ كاتی هه‌ر شكستێكیش مووچه‌كه‌ی زیاتر ده‌كرێت.

مۆرینهۆ دوای دوورخرانەوەی لە راهێنەرایەتیکردنی چێڵسی ئینگلیزى، ئێستا راهێنەری هیچ یانەیەک نییە و بێ کارە، راگه‌یاندنه‌كانیش ناوی مۆرینهۆ به‌ یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتده‌وه‌ ده‌به‌ستنه‌وه‌.