راگەیاندنی نزیك لە (یەپەگە): ژمارەی قوربانییەکانی قامشلۆ گەیشتە 47 قوربانیی
"داعش بەرپرسیارە لە ئەنجامدانیان"
K24
شەوی رابردوو دوو تهقینهوه چایخانەیەک و چێشتخانەیەکیان له شاری قامیشلۆی رۆژئاوای کوردستانیان کردە ئامانج و بە گوێرەی کەناڵەکانی راگەیاندنی نزیک لە یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) تەقینەوەکان بوونە هۆی کوژران و برینداربوونی 47 کەس.
بهگوێرهی زانیارییهكانی پهیامنێری (كوردستان 24) له قامیشلۆ، تهقینهوهكان چایخانەیەک و چێشتخانەیەکیان له شاری قامیشلۆ کردە ئامانج و بوونە هۆی کوژران و برینداربوونی دەیان کەس".
بەڵام بەپێی راگەیاندنەکانی نزیک لە (یەپەگە): "ژمارەی قوربانییەکانی تەقینەوەکانی قامیشلۆ گەیشتووەتە 17 کوژراو و 30 بریندار".
هاوکات روانگەی سووریا بۆ مافی مرۆڤ کە دامەزراوەیەکی بەرهەڵستکاری حکوومەتی سووریایە رایگەیاند: "تەقینەوەکان بەلانی کەم بوونە هۆی کوژران و برینداربوونی 30 کەس".
لای خۆیەوە ریدۆر خەلیل، گوتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند کە: "ئەگەری زۆر هەیە داعش ئەم تەقینەوانەی لە شاری قامیشلۆ ئەنجام دابێ".