گوێڕ..تهقينهوهيهك روويدا
هیچ زیانێكی گیانی بەدواوە نەبووە.
K24 – گوێڕ:
تەقینەوەك لە نزیك ناحیەی گوێڕ روویدا و هیچ زیانێكی گیانی بەدواوە نەبووە. تهنيا ههندێك زيانى ماددى لێكهوتووهتهوه.
سەرچاوەیەكی ئەمنی ئاگادار، تایبەت بە كوردستان 24 رايگەیاند، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گوێڕ بۆمبێك بە ئۆتۆمبێلێكدا تەقییەوە.
سەرچاوە ئەمنییەكە دووپاتیكردەوە، كە جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێكی گیانی لە تەقینەوەكە نەكەوتووەتەوە.
روونيشيكردهوه، هۆكاری تەقینەوەكە نادیارە و لیكۆڵینەوە بۆ ئاشكرا كردنی وردەكارییەكانی تەقینەوەكە دەستییان پێكردووە.