بێگه‌رد تاڵه‌بانى: پهيامهكهى بارزانى ده‌ستپێكێكى باشه
له لێدوانێكى تايبه‌تيدا بۆ ماڵپه‌ڕى كوردستان 24، سه‌رۆكى فراكسيۆنى يه‌كێتى له په‌رله‌مانى كوردستان، بێگه‌رد تاڵه‌بانى رايگه‌ياند،
K24 – هه‌ولێر:
فراكسيۆنى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان، له په‌رله‌مان، رايگه‌ياند، ئه‌وان پێشوازى له هه‌ر دهستپێشهخهرى و هه‌وڵێك بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى هه‌رێم ده‌كه‌ن و سه‌باره‌ت به پهيامهكهى ئه‌مڕۆى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانيش فراكسيۆنه‌كه پهيامهكه به "ده‌ستپێكێكى باش" وه‌سفده‌كات.
له لێدوانێكى تايبه‌تيدا بۆ ماڵپه‌ڕى كوردستان 24، سه‌رۆكى فراكسيۆنى يه‌كێتى له په‌رله‌مانى كوردستان، بێگه‌رد تاڵه‌بانى رايگه‌ياند، ئومێد ده‌كه‌ين له ده‌ستپێكى ساڵى نوێ‌دا، هه‌موو لايه‌نه‌كان له‌سه‌ر مێزى گفتوگۆ دابنيشن و به‌يه‌كه‌وه په‌نجه له‌سه‌ر كه‌موكورتييه‌كان دابنێن و هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان بده‌ن.
سه‌باره‌ت به په‌يامى ئه‌مڕۆى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌و ئه‌ندامه‌ى په‌رله‌مان گوتى: "پهيامهكهى به‌ڕێز بارزانيم پێ باشه".
ئه‌مڕۆ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سعوود بارزانى له په‌يامێكدا، پڕۆژه‌يه‌كى سياسيى بۆ چاره‌سه‌رى قه‌يرانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان خسته‌ڕوو.
بارزانيى، له په‌يامه‌كه‌يدا رايگه‌ياندبوو، "لەپێناو بەرژەوەندیی گەلی كوردستان هەموو هەوڵێك دەدەم بۆ ئەوەی گرفتەكان نەمێنن و كەموكوڕی و كێشەكان دووبارە نەبنەوە".
هه‌روه‌ها گوتى: "جارێكی تر داوا لە هەموو حزبە مۆڵەتپێدراوەكانی هەرێمی كوردستان دەكەم كە لەگەڵ یەكتردا كۆببنەوە و كۆتایی بەم بابەتە بهێنن. یان بڕیار لەسەر سازدانی هەڵبژاردنی سەرۆك بدەن، یان لەسەر دەستنیشانكردنی بەڕێزێك ڕێكبكەون كە هەتا هەڵبژاردنەكانی ساڵی 2017 ئەركی سەرۆكایەتیكردنی هەرێم بگرێتە ئەستۆ و منیش بەهەموو توانایەك پاڵپشتیی دەكەم، یانیش بڕیار لەسەر ئەوە بدەن تاوەكو هەڵبژاردنەكانی 2017 بارودۆخەكە بەوشێوەیەی ئێستا بمێنێتەوە، ئەوەیش لەبەر شەڕ و ئەو دۆخە تایبەتەی كە كوردستان پێیدا تێدەپەڕێت".
هه‌روه‌ها داوايكردووه، "كۆتایی بە ئیستغلالكردنی بابەتی سەرۆكایەتی بهێندرێت و چیتر بۆ ماندووكردنی خەڵك و قووڵتركردنی كێشەكان بەكار نەهێندرێت. ئەوەی بەلای منەوە گرنگ و پیرۆزە پێشمەرگایەتییە و ئەگەر لە هەر پۆست و پلە و پایەیەكدا بم هەموو هەوڵێكم دەخەمە گەڕ بۆ پاراستنی كوردستان و لە شەڕی داعش و كاركردن بۆ سەربەخۆیی وڵاتەكەم بەردەوام دەبم.لە دۆخی ئێستادا ئەوە لە هەموومان دەخوازرێت لەجیاتی ڕكابەری و دژایەتی سیاسی، هەوڵی باشكردنی ژیانی خەڵكی كوردستان بدەین و سوود لە دەرفەتەكانی ئێستا وەربگرین، بەتایبەتی كە ناوچەكە لە گۆڕانكاری بەردەوامدایە و گەلی كوردستان ئێستا لە هەموو كات زیاتر داوای یەكڕیزیمان لێدەكات".
بێگه‌رد تاڵه‌بانى، سه‌باره‌ت به بژارى هه‌ڵبژاردن، بۆچوونى خۆى خسته‌ڕوو و گوتى: "هه‌رچه‌نده زۆر ئه‌سته‌مه و گرفتى گه‌وره هه‌ن، به‌ڵام هه‌ڵبژاردن له بنه‌ڕه‌تدا يه‌كێكه له بژاره باشه‌كان". روونيشيكرده‌وه، "ئه‌وان وه‌ك بنه‌ماى ههڵوێستيى سياسييان ئه‌و په‌يامه‌يان پێ باشه و پێشوازى لێده‌كه‌ن و به ده‌ستپێكێكى باشى ده‌زانن بۆ ئه‌وه‌ى له سه‌ره‌تاى ساڵى نوێ‌دا لايه‌نه سياسييه‌كان له باره‌يه‌وه له‌سه‌ر مێزێك كۆببنه‌وه".
سه‌رۆكى فراكسيۆنى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان، ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، به هۆى ئه‌وه‌ى "په‌رله‌مانى كوردستان كاره‌كانى پهكخراوون"، پێويسته سه‌ركردايه‌تى سياسيى لايه‌نه سياسييه‌كان سه‌باره‌ت به‌و پرسه و ناوه‌ڕۆكى پهيامهكهى بارزانى بڕيار بده‌ن.