حه‌ماس هه‌ڕه‌شه له ئيسرائيل ده‌كات
كه‌تيبه‌كانى قه‌سامى باڵى سه‌ربازى بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماس خۆيان بۆ شه‌ڕى داهاتوو له‌گه‌ڵ ئيسرائيل ئاماده كردووه.

K24 – قودس:
به‌رپرسێكى باڵاى بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماس، رايگه‌ياند، ده‌يان هه‌زار له ئه‌ندامانى كه‌تيبه‌كانى قه‌سامى باڵى سه‌ربازى بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماس خۆيان بۆ شه‌ڕى داهاتوو له‌گه‌ڵ ئيسرائيل ئاماده كردووه.
موشير مسرى، يه‌كێك له رێبه‌رانى حه‌ماسه و له ميانى مه‌راسيمى به‌خاكسپاردنى فه‌رمانده‌يه‌كى حه‌ماسدا، كه له ئاكامى داڕووخانى تونێلێكه‌وه گيانى له‌ده‌ستدابوو، گوتى: "چه‌كدارانى حه‌ماس شه‌و و رۆژيان له‌سه‌ر يه‌ك ناوه بۆ ئه‌وه‌ى خۆيان بۆ شه‌ڕى داهاتوو له‌گه‌ڵ ئيسرائيل ئاماده بكه‌ن".
گوتيشى: "ئه‌و شه‌ڕه‌ى حه‌ماس ده‌يه‌وێت له داهاتوودا ده‌كه‌وێته ناوجه‌رگه‌ى ئيسرائيل و هه‌ريه‌ك له شاره‌كانى ته‌لئه‌بيب و حه‌يفا و يافا ده‌هه‌ژێنێت".
كه‌تيبه‌كانى قه‌سام رايگه‌ياندووه، ئه‌و سه‌ركرده‌يه‌ى ئه‌مڕۆ گيانى له‌ده‌ستداوه يه‌كێك بووه له‌و پێنج كه‌سه‌ى به‌شدارييان كردبوو له پلانى ده‌ستگيركردنى سه‌ربازێكى ئيسرائيلى به ناوى جه‌لعات شاليت و دواتر له پرۆسه‌ى ئاڵوگۆڕى ديله‌كانياندا له‌گه‌ڵ ئيسرائيل ئازاديان كرد.