په‌لامارێكی چه‌كدارانی داعش له میحوه‌ری ناوه‌ران تێكشكێندرا
K24 - هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش له گوندی خورسوباد میحوه‌ری ناوه‌ران كه‌وتوونه‌ته ناو بۆسه‌یه‌كی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و په‌لاماره‌كه‌یان تێكده‌شكێندرێت.
فه‌رمانده‌یه‌كی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری ناوه‌ران، به كوردستان 24ی رایگه‌یاند، زریپۆشێكی چه‌كدارانی داعش له میحوه‌ری ناوه‌ران تێكشكێندرا.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، چه‌كدارانی داعش ژماره‌یان 7 چه‌كدار بووه و كه‌وتوونه‌ته كه‌مینی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، سه‌ره‌ڕای تێكشكاندنی زرێپۆشه‌كه‌یان و كوژرانییان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه، ئێستا ته‌رمه‌كانییان له‌ژێر ده‌ستی پێشمه‌رگه به‌جێماوه.