خشته‌ی ئه‌مڕۆی یارییه‌كانی خوله‌ به‌هێزه‌كانی ئه‌ورووپا

یاریی لوتكه‌ و دێربی تێدایه‌

K24 ـ هه‌ولێر

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، 2 كانوونی دووه‌م/ دێسێمبه‌ری 2015، شه‌مه‌نده‌فه‌ری خوله‌ نێوخۆییه‌كانی ئه‌ورووپا ده‌كه‌وێته‌وه‌ رێ، له‌ لالیگا دێربی كه‌ته‌لۆنیا له‌ نێوان بارسێلۆنا و ئیسپانیۆل به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌یش خشته‌ی به‌شێك له‌ یارییه‌كانی خوله‌ به‌هێزه‌كانی ئه‌ورووپایه‌.

 

خولی نایابی ئینگلیزی (پرێمه‌ر لیگ):

وێست هام یونایتد ـ لیڤه‌رپوول كات 3:45 خوله‌كی ئێواره‌

وێست برۆمیچ ئالبیۆن ـ ستۆك سیتی كات 6:00ـی ئێواره‌

سه‌نده‌رلاند ـ ئه‌ستۆن ڤیلا كات 6:00ـی ئێواره‌

تۆریچ سیتی ـ ساوسهامتۆن كات 6:00ـی ئێواره‌

مانچێسته‌ر یونایتد ـ سوانزی سیتی كات 6:00ـی ئێواره‌

لیسته‌ر سیتی ـ بۆنماوس كات 6:00ـی ئێواره‌

ئارسناڵ ـ نیوكاسڵ یونایتد كات 6:00ـی ئێواره‌

واتفۆرد ـ مانچێسته‌ر سیتی كات 8:30ـی شه‌و

 

له‌ خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی ئیسپانیا (لا لیگا):

ئیسپانیۆل ـ بارسێلۆنا كات 6:00ـی ئێواره‌

ئاتڵێتیكۆ مه‌درید ـ لیڤانتی كات 10:30ـی شه‌و

مالاگا ـ سێلتا ڤیگۆ كات 12:05 خوله‌كی شه‌و

ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجیشه‌، یانه‌ی ئیسپانیۆل له‌ 3 وه‌رزی رابردوو له‌سه‌ر ئه‌م یاریگه‌یه‌ی كه‌ ئه‌مرۆ یارییه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئه‌نجام ده‌دات نه‌یتوانیوه‌ گۆڵ له‌ یانه‌ی بارسا بكات و له‌ هه‌ر 3 یارییه‌كه‌یش دۆڕاوه‌.

 

سبه‌یش له‌ لا لیگا له‌ یارییه‌كی لوتكه‌ و ئاگریندا له‌ كات 10:30ـی شه‌و یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌بێته‌ میوانی یانه‌ی ڤالێنسیا.