ڤان خال كلیلی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی دۆزییه‌وه
پێشنیارێكی تایبه‌تی بۆ ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی هه‌یه
K24 ـ هه‌ولێر
راهێنه‌ری یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد كه ئێستا یانه‌كه‌ی به بارودۆخێكی خراپ تێپه‌ڕ ده‌كات، له لێدوانێكدا هۆكاری ئه‌نجامه خراپه‌كانی ئاشكرا ده‌كات و چاره‌سه‌رێكیش بۆ گرفته‌كان ده‌خاته ڕوو.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 2 كانوونی دووه‌م/ جه‌نیوه‌ری 2015، لویس ڤان خال راهێنه‌ری هۆڵه‌ندی یانه‌ی شه‌یتانه سووره‌كان له لێدوانێكدا كه له ماڵپه‌ری Goalـی ئینگلیزی‌دا بڵاو كرایه‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كرینی گۆڵكه‌رێكی باش كۆتایی به نه‌هامه‌تییه‌كانی یانه‌كه‌ی ده‌هێنێت.
ڤان خال كه له‌سه‌ر لێواری دوورخستنه‌وه‌یه ده‌شڵێت: "گواستنه‌وه‌ی هێرشبه‌رێكی لێهاتوو بۆ یانه‌ی مانچێسته‌ر وه‌ك خوێنێكی گه‌ش وایه كه به به‌ر جه‌سته‌یه‌كی مردووی دا بكه‌یت."
یانه‌ی مانچێسته‌ر له ده‌ستپێكی ئه‌م وه‌رزه ده‌ستبه‌رداری دوو هێرشبه‌ری یانه‌كه‌ی بوو، له‌وانه رۆبن ڤان پێرسی و خافێر هێرناندێز بوو، جیا له‌وه‌یش ئاستی واین روونی كه به كوڕه ئاڵتونییه‌كه‌ی یانه‌كه ناسراوه ئه‌م وه‌رزه له‌وپه‌ڕی خراپیدایه، له چامپیۆنس لیگ دوور خرایه‌وه له پرێمه‌ر لیگیش به 30 خاڵ له پله‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه‌یه.