رێگاكانی شه‌قڵاوه داخران
K24 - هه‌ولێر:
گوته‌بێژی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر رایگه‌یاند، رێگاكانی شه‌قڵاوه و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ده‌وروبه‌ری داخران.
فازڵ حاجی گوته‌بێژی پۆلیسی هاتووچی پارێزگای هه‌ولێر، تایبه‌ت بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند، به‌هۆی شه‌خته و سه‌هۆڵبه‌ندانه‌وه، رێگاكانی ناوخۆی شه‌قڵاوه و چه‌ند رێگایه‌كی ئه‌و شاره داخران.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌وڵه‌كان بۆ كردنه‌وه‌ی رێگاكان به‌رده‌وامن، به‌ڵام به‌هۆی دابه‌زینی به‌رچاوی پله‌كانی گه‌رما، هه‌وڵه‌كانی تیمه‌كانی شاره‌وانییه‌كان په‌كخستووه.
فازڵ حاجی گوتیشی: "رێگای نێوان "شه‌قڵاوه - هیران"، "شه‌قڵاوه - ده‌ربه‌ند"، "شه‌قڵاوه - رانیه" داخراون.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، تا كاتێكی نادیار ئه‌و رێگایانه داده‌خرێن و ئاشكراشیكرد، مه‌به‌ست له داخستنییان پاراستنی سه‌لامه‌تی گیانی هاووڵاتییانه.