پۆلیسی ئه‌ڵمانیا ته‌رمی یاریزانێكی دۆزیوه‌ته‌وه
پێشتر یاریی بۆ چه‌ندان یانه‌ی دیاریی ئه‌ورووپا كردووه
K24 ـ هه‌ولێر
دوای سێ هه‌فته له ونبوونی، دواجار پۆلیسی ئه‌ڵمانیا ته‌رمی یاریزانی كۆتدیڤواری له رووباری راین دۆزییه‌وه، كه پێشتر یاریزانی ڤۆڵڤسبورگی ئه‌ڵمانی بووه و له چه‌ندان یانه‌ی دیكه‌یش یاریی كردووه.
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه، 3 كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2016، پێگه‌ی Sky Sportـی ئینگلیزی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ته‌رمی ستێڤ جوهه‌ری 34 ساڵان له رووباری راین له نزیك دووسلدۆرف دۆزراوه‌ته‌وه.
ستیڤ یاریزانی كۆتدیڤواره، پێشتر به‌هۆی ئاستبه‌رزییه‌وه له ساڵی 1998 له ده‌رگه‌ی پاریس سان جێرمانه‌وه به‌ره‌و خوله‌كانی ئه‌ورووپا هات، دوو ساڵ به درێسی یانه پاریسییه‌كه یاریی كردووه.
ستێڤ له‌م دوایانه‌دا په‌یوه‌ندی به یانه‌ی رۆت فیس ئێرڤۆت كرد كه یانهیهكهی پله‌ی دووی ئه‌ڵمانیایه، به‌ڵام سی هه‌فته‌یه ده‌نگۆی ونبوونی ئه‌و یاریزانه له لایه‌ن یانه ئه‌ڵمانیه‌كه بڵاوكرایه‌وه، دواجار پۆلیسی شاری دۆسڵدۆرف رایانگه‌یاند كه ته‌رمی ئه‌و یاریزانه له لێواری رووباری راین دۆزاراوه‌ته‌وه.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه هێشتا هۆكاری مردنه‌كه‌ی جوهه‌ری روون نییه، راپۆرته پزیشكییه‌كانیش هیچ ئاماژه‌یه‌كیان بۆ ئه‌وه نه‌كردووه كه ئه‌و یاریزانه هیچ توندكارییهكی له به‌رانبه‌ر كرا بێت، به‌ڵام رۆژنامه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه رۆژنامه‌ی Bild باس له‌وه ده‌كات كه پێده‌چێت ئه‌و یاریزانه له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێك ده‌ستی هه‌بووبێ له كرین و فرۆشتنی مادده هۆشبه‌ركان.
دیدێ درۆگبای ئه‌ستیره‌ی پیشووی یانه‌ی چێڵسی له ئه‌كاونتی خۆی له فه‌یسبووك هاوخه‌می خۆی به‌و كاره‌ساته ده‌ربڕیه‌وه.
ستیڤ جوهه‌ری، له نێوان ساڵانی 2006 تا 2011 له هێڵی به‌رگری هه‌ڵبژارده‌ی كۆتدیڤوار یاریی كردووه، پیشتریش یاری بۆ یانه‌كانی بوروسیا میونشنگلادباخ، ویگان ئه‌تله‌تیك، بۆلۆنیا و ماكابی ته‌ل ئه‌بیب ـیش كردووه.