كوردی رۆژئاوا بۆ سه‌ربه‌خۆیی سوود له هێزه پێچه‌وانه‌كان وه‌رده‌گرن
كوردی سوریا جیاوازییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كۆده‌كه‌نه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان
K24 - هه‌ولێر:
به‌مه‌به‌ستی پێكهێنانی قه‌واره‌یه‌كی سیاسی نوێ له شێوه‌ی سیستمی فیدراڵی، كوردی سوریا جیاوازییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كۆده‌كه‌نه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و له‌یه‌ك كاتدا سود له‌هه‌ردوو بلۆكی جیهانی (ئه‌مریكا و رووسیا) وه‌رده‌گرن .
به گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت، كوردی رۆژئاوا (سوریا) سود له جیاوازییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان وه‌رده‌گرن، له چوارچێوه‌ی ئه‌و پشتیوانی و كۆمه‌ك و هاوكارییانه‌ی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانه‌وه پێشكه‌شیان ده‌كرێت له جه‌نگی دژی داعش.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه له شه‌ڕی دژی تیرۆر "كورده‌كانی سوریا" كه نزیكن له پارتی كرێكارانی كوردستان و دژی توركیان، سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌یان به‌ده‌ست هێناوه به‌رامبه‌ر داعش و چه‌ندین ناوچه‌ی گرنگیان له ژێر ده‌ستدایه.
هه‌ر له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، په‌یوه‌ندییه‌كانی كوردی سوریا له‌گه‌ڵ وڵاته زلهێزه‌كان به‌تایبه‌تی ئه‌مریكا و رووسیا ئاڵۆزه، به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌ی راپۆرته‌كه هۆی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه، بۆ ئه‌وه ده‌گڕێته‌وه توركیا به‌رده‌وام فشار ده‌خاته سه‌ر ئه‌مریكا، بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری كوردی سووریا نه‌كات، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه رووسیا ده‌ست له پشتیوانی رژێمی ئه‌سه‌د هه‌ڵناگرێت كه حكومه‌ته‌كه‌ی دژی كورده‌كانه له‌و وڵاته .