به ڤیدیۆ.. هه‌موو شتێك له باره‌ی دوورخستنه‌وه‌ی سه‌مه‌د جه‌وهه‌ر بزانه
یانه‌ی ئارارات شوێنگره‌وه‌ی سه‌مه‌د جه‌وهه‌ری دیاریی كرد
k24 ـ هه‌ولێر
دوای دوو هه‌فته له تێپه‌ڕبوونی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان، سه‌مه‌د جه‌وهه‌ر بووه یه‌كه‌مین راهێنه‌ر له‌م وه‌رزه كه له پۆسته‌كه‌ی دوور بخرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 4 كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2016، ئیداره‌ی یانه‌ی ئارارات سەمەد جەوهەری لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەكه‌ی دوورخسته‌وه و بەشێوەیەکی کاتی راهێنەرێکی دیکەی دەستنیشان کرد.
وه‌لید ئه‌نوه‌ر جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی ئارارات له لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24 ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه سه‌عد ناسر گۆڵپارێزی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و یانه‌كانی ته‌ڵه‌به و زه‌ورا له شوێنی سه‌مه‌د جه‌وهه‌ر وه‌ك راهێنه‌ری كاتی ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
ئه‌نوه‌ر ده‌شڵێت: "ئه‌گه‌ر راهێنه‌ره نوێیه‌كه‌مان ئه‌نجامه‌كانی باش بوو ده‌مێنێته‌وه، له ئه‌گه‌ری ئه‌نجامی خراپیش به به هێنانی راهێنه‌رێكی دیكه شوێنی پڕ ده‌كه‌ینه‌وه.
هۆكاری دوور خستنه‌وه‌ی
جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی ئارارات بۆ كوردستان 24 ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو كه هۆكاری دوور خرانه‌وه‌ی سه‌مه‌د جه‌وهه‌ر به‌هۆی ئه‌وه بووه كه ئه‌و راهێنه‌ره هه‌ڵه‌ی 3 یاریزانی یانه‌كه‌ی قبووڵ نه‌كردووه. هه‌رچه‌نده ئیداره‌ی یانه‌كه به‌ڵێنیان به‌و راهێنه‌ره داوه كه یاریزانه‌كان ناچار به داوی لێبوردن بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و راهێنه‌ره ده‌ركردنی ئه‌و 3 یاریزانه‌ی كردۆته مه‌رجی مانه‌وه‌ی، ئیداره‌ی یانه‌كه‌یش له جیاتی ده‌ركردنی ئه‌و 3 یاریزانه، ئه‌و راهێنه‌ره‌یان دوور خستۆته‌وه.
سه‌مه‌د جه‌وهه‌ر، پیش‌تر نازناوی خولی نایابی بۆ یانه‌ی هه‌ندرێن بردۆته‌وه، دواتر ئه‌ركی مه‌شق و راهێنانی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێری وه‌رگرت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌یش ته‌مه‌نی مانه‌وه‌ی وه‌رزێكی تێپه‌ڕ نه‌كرد و دوورخرایه‌وه، دواتر یانه‌ی هه‌ولێری هه‌ڵبژارد، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یش ته‌نیا وه‌رزێك خۆی گرت و لێك جیابوونه‌وه.
یانەی ئارارات لە دوو یاریی یەکەمی لە وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستاندا، تەنیا خاوەنی خاڵێکە و یانەکە لە گەڕی یەکەم لەگەڵ یانەی زێرەڤانی بەرامبەر بوو، دواتر لە یاریی دووەم لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بە یانەی کەرکووک دۆڕا.
سه‌عد ناسر، پێشتر 5 ساڵ له خولی میسری یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ر بووه، یه‌كه‌مین ئه‌ركی خۆشی وه‌ك راهێنه‌ری نوێی یانه‌ی ئارارات رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌بێت كاتێك له نێو یاریگه‌ی خۆی رووبه‌ڕووی یانه‌ی زاخۆ ده‌بێته‌وه.