سعوودیه دیپلۆماتكاره ئێرانییهكان له وڵاتهكهی دهردهكات
ئەمهریکا بۆ ئێران و سعوودیە: گفتوگۆ بكهن
K24 - ھەولێر:
دوای پەرەسەندنی گرژییەكانی نێوان ئێران و سعوودیە، ئەمهریكا داوا لە ھەردوو وڵات دەكات كێشەكانی نێوانییان بە گفتوگۆ چارەسەر بكهن.
بەرپرسێك لە ئیدارەی سەرۆكایەتی ئەمریكا، رایگەیاند، ئەمریكا داوا لە سەركردەكانی ناوچەكە دەكات، رۆڵیان لە ھێوركردنەوەی ئەو گرژییەدا ھەبێت كه لە نێوان ئەو دوو وڵاتە ھاتووتە ئاراوە.
ئەو داوایەی ئەمریكا دوای ئەوە دێت، دهسهڵاتدارانی سعوودیە بڕیارییاندا پەیوەندییەکانییان لەگەڵ ئێران بپچڕێنن.
لهو چوارچێوهیهشهدا، ریاز هەموو دیپلۆماتكارانی لە ئێران کشاندووەتەوە و 48 کاتژمێریش مۆڵەتی بە دیپلۆماتكاره ئێرانییەکان داوە سعوودیه بەجێ بهێڵن.
پەیوەندییەكانی نێوان ئێران و سعوودیە بەھۆی لە سێدارەدانی ئایەتوڵڵا نمرباقر، كە پیاوێكی ناسراوی ئاینیی شیعەیه، بە تۆمەتی تێوەگلانی لە تیرۆر لە لایەن سعوودیە، بە دۆخێكی خراپدا تێدەپەڕێت و مەترسی زیاتری لە ناوچەكە دروستكردووە.