به‌به‌ڵگه‌وه سه‌لمێنراوه كه ریال مه‌درید ئه‌م وه‌رزه هیچ نازناوێك ناباته‌وه
له مێژووی ته‌مه‌نی یانه‌ی شاهانه‌دا ئه‌م شته رووینه‌داوه
K24 ـ هه‌ولێر
رۆژنامه‌كانی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید هێرشێكی گه‌وره‌یان له دژی رافائێل بێنیتێز ده‌ست پێ كردووه و به گه‌مژه ناوی ده‌به‌ن.
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، 4ـی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2016، رۆژنامه‌ی ASـی ئیسپانیا له بابه‌تێكدا نووسیویه‌تی: دیسان رافا له پلانه سواوه‌كانی به‌رده‌وامه و پاش ته‌نیا 40 چركه گۆڵی یه‌كسانبوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر تۆمار ده‌كرێ، له كاتێكدا له خوله‌كی 82 به گۆڵێك پێشكه‌وتن.
هه‌مان سه‌رچاوه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات كه له مێژووی هیچ یانه‌یه‌كی ئیسپانیادا نه‌بووه كه یانه‌یه‌ك به‌م ئاسته بێت و هیچ نازناوێكی بردبێته‌وه.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته ڕوو كه له مێژووی 114 ساڵه‌ی ته‌مه‌نی ریال مه‌درید شتی وا رووینه‌داوه كه یانه‌ی شاهانه به‌م شێوه‌یه له‌به‌رانبه‌ر یانه گه‌وره‌كان لاواز بێت كه نه‌یتوانیوه به دریژایی نیوه‌ی یه‌كه‌م له یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هاوشێوه‌ی، بارسێلۆنا، ئاتلێتیكۆ مه‌درید، ڤیاریال و سیڤییه بباته‌وه.
یانه‌ی ریال مه‌درید له جامی شای ئیسپانیا دوور خراوه‌ته‌وه، له لا لیگای ئیسپانیایش به 37 خاڵ له خانه‌ی سێیه‌م دێت.