شيكارى.. ورده‌كارى ستراتيژى ئۆباما دژ به داعش
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا هه‌وڵده‌دات ستراتیژیه‌تێكى نوێ دابنێت، بۆ چۆنیه‌تى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى رێكخراوى داعش.
K24 – هه‌ولێر:
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا هه‌وڵده‌دات ستراتیژیه‌تێكى نوێ دابنێت، بۆ چۆنیه‌تى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى رێكخراوى داعش. هه‌روه‌ها ئه‌و رێگایانه‌ش بدۆزێته‌وه، كه ده‌بنه هۆى وه‌ستاندنى فراوانبوون و هه‌ڵكشانى ئه‌و رێكخراوه و وشككردنى سه‌رچاوه دارایى و ئابوورییه‌كانى، لاوازكردنى ژێرخانى ئه‌و رێكخراوه.
به گوێره‌ى ستراتيژه‌كه، ئه‌مريكا ده‌یه‌وێت له میانه‌ى هاوپه‌یمانێتییه‌كى نێوده‌وڵه‌تيدا رووبه‌ڕووى داعش ببێته‌وه.
به جۆرێك، ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه بتوانێت ئاسایش و ئاشتى له ئاستيى نێوده‌وڵه‌تيدا فه‌راهه‌مبكات.
ئه‌مریكا هه‌وڵده‌دات سه‌ركردایه‌تی ئه‌و هاوپه‌يمانێتييه بكات و بیخاته سه‌ر زه‌مينه‌ى واقیع، به‌تایبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى ئێستا شوێن و پێگه‌ى داعش فراوانبووه، هه‌ڕه‌شه له ئاسایشى ئه‌وروپا ده‌كات له چه‌ندان پایته‌ختى ئه‌وروپى و عه‌ره‌بى.
ئه‌مه‌ش بۆى هه‌یه كاریگه‌ریى بخاته سه‌ر تواناكان و ئاراسته‌كان و ئه‌و چالاكییانه‌ى كه ماوه‌ى 540 رۆژه هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌نجامیان ده‌دات.
ئه‌مه له كاتێكدايه، هێرشه ئاسمانییه به‌رده‌وامه‌كان بۆ سه‌ر پێگه و شوێنه‌كانى ئه‌و رێكخراوه و سه‌ركردایه‌تیى و چه‌كداره‌كانى، نه‌یانتوانیوه كاریگه‌رى له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونى كارایى ئه‌و رێكخراوه‌كه بكه‌ن، به‌ڵكو هاوپه‌یمانێتیه‌كه ده‌سته‌وه‌ستان بووه بۆ وه‌ستاندنى فراوانبوونى چه‌كدارانى داعش و ئامانج لێگرتنیان به‌شێوه‌یه‌كى راسته‌وخۆ و كاریگه‌ر.
له‌به‌ر ئه‌و هۆكارانه و له دواى هێرشه‌كانى سه‌ر ناوچه‌ى (سان بێرناردینۆ) له ویلایه‌تى كالیفۆرنیا، كه بووه هۆكارى گیانله‌ده‌ستدانى 14 كه‌س، باراك ئۆباما، سه‌رۆكى ئه‌مریكا، وتاره‌كه‌ى رۆژى 6ى كانوونى یه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2015، له‌ناو كۆشكى سپى ئاڕاسته‌ى نه‌ته‌وه‌ى ئه‌مریكا كرد، بۆ ئه‌وه‌ى وتارێكى نوێى ئه‌مریكى و ستراتیژییه‌تێكى مه‌یدانى روون و ورد بنیات بنێت، له ژێر ناونیشانى (لاوازكردن و له‌ناوبردنى رێكخراوى داعش)، تا ده‌سته‌به‌رى رووبه‌ڕووبونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و رێكخراوه‌دا بكات.
له لایه‌ن خۆیانه‌وه دامه‌زراوه ئه‌منیى و هه‌واڵگرییه‌كانى ئه‌مریكا له‌و پلانه‌دا، هه‌وڵیان دا گرنگترین لایه‌ن و چالاكییه ئه‌منییه‌كان دیاریى بكه‌ن، كه ده‌سته‌به‌رى لاوازكردنى رێكخراوه‌كه و ئامانج گرتنى سه‌ركرده‌كانى بكات.
هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵه‌یه‌كى نێوده‌وڵه‌تى پێكبهێنن، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش له شوێنى بوونى خۆى و له هه‌ر شوێنێكى ديكه‌ى جیهاندا، ده‌توانرێت ئه‌و دید و ستراتیژییه‌ته‌ى ئه‌مریكا، له‌م لایه‌نانه خوێندنه‌وه‌یان بۆ بكرێت:
1.وتاره‌كه بۆ ئه‌وه بووه كاربكاته سه‌ر لایه‌نى ویژدانى كه ره‌نگدانه‌وه‌ى له‌سه‌ر گرنگیى پێدانى ناوخۆیى گه‌لانى ئه‌مریكا هه‌بوو. به تایبه‌تى دواى رووداوه‌كه‌ى كالیفۆرنیا. هه‌روه‌ها بوونى ترس و بیم له گه‌یشتنى تیرۆر به‌وان و به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى نیگه‌رانیان، به‌شێوه‌یه‌كى نه‌رێنى كاریگه‌ریى كرده سه‌ر ئیداره‌ى ئه‌مریكا له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆردا.
2.دامه‌زراوه سیاسى و چالاكه مه‌ده‌نيیه‌كان و دامه‌زراوه ئه‌مریكییه‌كان، گومانیان له سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌كه‌یان و هاوپه‌یمانێتییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى بۆ نه‌هێشتنى تیرۆرى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش بۆ درووستببوو.
3.دووپاتكردنه‌وه له‌سه‌ر په‌یڕه‌وكردنى ستراتیژیه‌تێكى مه‌یدانى، مه‌شخه‌ڵه‌كانى و ئه‌نجامه‌كانى روون بوون، له‌گه‌ڵ ورده‌كاریكردن له نه‌خشه‌كێشانى ره‌هه‌نده واقیعییه‌كانى بۆ سه‌ركه‌وتنى ئه‌و ستراتیژییه، دوور له قسه و لێدوانه رۆژنامه‌وانییه‌كان و كۆبوونه‌وه سیاسییه‌كان. هه‌روه‌ها ده‌مكوتكردنى هه‌موو ئه‌وانه‌ى گومانیان له تواناكانى ئیداره‌ى ئه‌مریكا و دامه‌زراوه هه‌واڵگرییه‌كانى هه‌بوو.
4.روونكردنه‌وه‌ى ره‌هه‌نده گرنگ و مه‌ترسیداره‌كانى ئه‌و ستراتیژییه‌ته، به دووركه‌وتنه‌وه له شه‌ڕێكى درێژخایه‌ن له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ى هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌كان و ده‌ستوه‌ردانه سه‌ربازییه راسته‌وخۆكان، هه‌روه‌ك له عێراق و ئه‌فغانستان روویان دا، له‌گه‌ڵ به‌هه‌ده‌رنه‌دانى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریكا له پاره و پوولى زۆر و زیانه گیانى و ماددییه‌كان.
5.پابه‌ندبوون به نه‌هێشتنى تیرۆر و راوه‌دوونانى تیرۆریستان له هه‌موو شوێنێكى جیهاندا، به به‌شداریی له‌گه‌ڵ لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تى و هه‌رێمایه‌تى و عه‌ره‌بى و ئیسلامییه‌كان، له میانه‌ى پته‌وكردنى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى و ره‌خساندنى هه‌موو توانا ماددیى و سه‌ربازى و هه‌واڵگرییه‌كان بۆ سه‌رخستن و به‌رده‌وامیدان به‌و ستراتیژيه‌ته.
6.دووپاتكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى تیرۆر له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا نوێنه‌رایه‌تى راستیى ئاینیى ئیسلام و سروشتى موسوڵمانان ناكات، به‌ڵكوو ئه‌وه تیرۆرێكى توندڕه‌وییه و دووره له‌و به‌ها باڵایانه‌ى كه ئاینى ئیسلام هێناویه‌تى و موسوڵمانان بانگه‌شه‌ى بۆده‌كه‌ن، ئه‌وه په‌یامێكه له سه‌رۆكى ئه‌مریكا بۆ ئه‌وه‌ى دووپات له‌سه‌ر راستى و دروستى سیاسه‌تیى ئه‌مریكا بكاته‌وه به‌رامبه‌ر هاوپه‌یمانه‌كانى له ناوچه‌كه‌دا، ناشكرێت موسوڵمانان پاشهاته‌كانى ئه‌و بیره توندڕه‌ویه له ئه‌ستۆ بگرن.
7.داننان به‌وه‌ى، ئیداره‌ى ئه‌مریكا و دامه‌زراوه هه‌واڵگرییه‌كان شیكردنه‌وه‌یه‌كى درووستیان نه‌كردووه بۆ ئامانجه‌كانى رێكخراوى داعش، كه هه‌وڵى ده‌دا له عێراق و سووریا خۆى فراوان بكات. بۆیه واى ده‌بینین ئه‌و ئیداره‌یه هه‌ڵه‌ى كردووه كاتێك واى داناوه داعش له ئامانجه‌كانیدا جه‌خت له‌وه ناكاته‌وه هێرش بكاته سه‌ر خاكى ئه‌مریكا. ئه‌مه‌ش هه‌مان ئه‌و هه‌ڵه‌یه بوو ساڵى 1999 تێيكه‌وت، كاتێك واى دانا رێكخراوى قاعیده جگه له نیمچه دوورگه‌ى عه‌ره‌بى هیچ شوێنێكى ديكه ناكاته ئامانج، به‌مه‌ش له روونكردنه‌وه‌ى ماهییه‌تى ئامانجه‌كانى و تواناكانى هه‌یه‌تى، دووركه‌وتۆته‌وه.
8. وتاره‌كه ئه‌وه دووپات ده‌كاته‌وه، ئیداره‌ى باراك ئۆباما، سه‌رۆكى ئه‌مریكا، هه‌ڕه‌شه‌كانى رێكخراوى داعشى به كه‌م زانیوه، مه‌زه‌نده‌ى ئه‌وه‌ى نه‌كردبوو به‌م شێوه‌یه پێشڕه‌وى بكات و بگاته باكوورى ئه‌فریقیا و پایته‌ختى وڵاتانى ئه‌وروپى، كاریگه‌ریى رێكخراوه‌كه زیان و هه‌ڕه‌شه‌ى زۆر زیاتر بووه بۆ ئه‌مریكا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى له ناوچه‌كه‌دا.
9.ئیداره‌ى ئه‌مریكا هه‌وڵیيداوه ئه‌ركه‌كانى داهاتووى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى رێكخراوه‌كه دیاریيبكات، به ناردنى 50 راوێژكارى سه‌ربازى بۆ ئه‌وه‌ى مه‌شق به شه‌ڕڤانانى یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل بكه‌ن له سووریا، تا ئاستى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر داعش به‌رزبكه‌نه‌وه، له‌گه‌ڵ پته‌وكردنى ئه‌ركه‌كانیان له هه‌ڵكوتانه سه‌ر پێگه و شوێنى سه‌ركرده‌كانى داعش له سووریا و ئازادكردنى بارمته‌كان و كۆكردنه‌وه‌ى زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان و فراوانكردنى رۆڵیان له سووریادا.
10.وشككردنى سه‌رچاوه داراییه‌كانى داعش و له‌باربردنى پلانه‌كانى و بێبه‌شكردنى له تواناى راكێشانى كه‌سانى زیاتر بۆ ناو رێكخراوه‌كه، ئه‌مه‌ش له رێى كرده سه‌ربازییه‌كان و سنوورداركردنى چالاكییه‌كانى و وه‌ستاندنى هه‌ڵكشانى له عێراق و سووریادا.
11. هاریكاریكردنى حكوومه‌تى توركیا بۆ پاراستنى سنووره‌كانى و رێگاگرتن له دزه‌كردنى چه‌كدارانى داعش له‌و سنوورانه‌وه بۆ ناو سووریا، له‌گه‌ڵ چڕكردنه‌وه‌ى هه‌وڵ و كۆششه سه‌ربازیی و هه‌واڵگرییه‌كان له به‌دواداچوونى مه‌یدانى توركه‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى رێكخراوه‌كه و دۆزینه‌وه‌ى هۆكاره كاراكان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى جووڵه و هاتوچۆكانى داعش له سنوورى نێوان توركیا و سووریادا.
12.كاركردن به شێوه‌یه‌كى جددى و له‌سه‌ر گۆڕه‌پان، بۆ خێراكردنى له‌ناوبردنى هێز و كارایى رێكخراوى داعش، له‌گه‌ڵ چڕكردنه‌وه‌ى به‌شداریى پێكردنى ئه‌وروپى، هه‌روه‌ك دواى هێرشه‌كانى پاریس وڵاتانى ئه‌وروپى به‌ڵێنییان بۆ داوه، به تایبه‌تى (فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا).
13.به‌كارهێنانى هه‌موو هۆكاره‌كانى راگه‌یاندن و هۆكاره‌كانى په‌یوه‌ندى كۆمه‌ڵایه‌تى و ئامێره‌كانى ئینته‌رنێت، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى هه‌ڵمه‌تێكى راگه‌یاندن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى رێكخراوى داعش له رووى فیكرییه‌وه، ئه‌مه‌ش له رێى ئه‌و رێكخراو و دامه‌زراوه ئیسلامییانه‌ى كه له ئه‌مریكا و ئه‌وروپا بوونیان هه‌یه. هه‌روه‌ها دووپاتكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ئه‌و جه‌نگه له‌گه‌ڵ ئیسلام دا نییه، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ تیرۆرى بیرى توندڕه‌وییه، هاوكات دووپاتكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى موسوڵمانان له‌و جه‌نگه هاوپه‌یمانى ئه‌مریكان.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا هه‌وڵده‌دات بوون و هه‌ژموونى خۆى به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا بسه‌پێنێت. ده‌یه‌وێت ئه‌وه‌ش بسه‌لمێنێت، هێشتا ئه‌و هێزه‌یه زۆرترین كاریگه‌ریى به‌سه‌ر دیاریكردنى ئاڕاسته سیاسیى و سه‌ربازییه‌كانه‌وه هه‌یه له ناوچه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا.
كه‌واته ئایا ئیداره‌ى ئه‌مریكا ده‌توانێت بوون و شوێن و پێگه‌ى خۆى له رێى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى رێكخراوى داعش بسه‌لمێنێت، یان له كۆى ئه‌و ململانێیه‌ى ئێستا له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه، هاوپه‌یمانێتى و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى نوێ ده‌بینین؟