رۆژنامە عەرەبییەکان: داعش له پاشەکشێدایە
شکستهێنانی هێرشەکانی داعش بۆ سەر هێزە هاوبەشەکانی عێراق مژاری ژمارەی ئەمڕۆی چەندین رۆژنامەی دیاری عەرەب بوو کە هاوڕان لەبارەی دەستپێکردنی پاشەکشێکردنی داعش.
K24
شکستهێنانی هێرشەکانی داعش بۆ سەر هێزە هاوبەشەکانی عێراق مژاری ژمارەی ئەمڕۆی چەندین رۆژنامەی دیاری عەرەب بوو کە هاوڕان لەبارەی دەستپێکردنی پاشەکشێکردنی داعش.
به‌رده‌وامیی جه‌نگی داعش و رووبه‌ڕووبونه‌وەی لەگەڵ هێزه هاوبه‌شه‌كان له شاری رومادیی عێراق، بابه‌تێكی گرنگی ژماره‌ی ئەمڕۆی رۆژنامه عه‌ره‌بییه‌كانه.
رۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یاتی لەندەنیی له ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا راپۆرته هه‌واڵێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه به‌ناونیشانی (داعش له گرتنی حه‌دیسه شكستیهێنا) له راپۆرته‌كه‌دا رۆژنامەکە ئاماژه به هێرشه‌كانی چه‌كدارانی داعش و به‌رگریكردنی هۆزه‌كانی ناوچه‌كه شانبه‌شانی سوپای عێراق دەکات.
هاوکات رۆژنامه‌ی قودسی عه‌ره‌بیی له ژماره‌ی ئەمڕۆیدا هه‌واڵێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و تێیدا دەڵێ: هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تیی رایگه‌یاند 40%ی توانای داعش له عێراق لەناوبراوە، به‌پێی هه‌واڵه‌كه ستیف وارن، گوته‌بێژی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تیی ئاشكرایكردووه، ئه‌وان توانای چه‌كدارانی داعشیان لاوازكردووه به‌ڵام جه‌نگی فه‌للوجه و موسڵ قورس ده‌بن".
هەروەها رۆژنامه‌ی ئه‌لزه‌مان له رووماڵی جه‌نگی رومادیدا ئاماژه دەکات به به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین هێرشی داعش له لایه‌ن هۆزه‌كان و سوپای عێرق، دەشڵێ: هاوكات هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تیی چه‌ندین ئوتومبێلی چه‌كدارانی داعشی بۆردومانكردووه، به‌پێی رۆژنامه‌كه هێرشه‌كه‌ی داعش گه‌وره‌ترین هێرش بووه بۆ سه‌ر شاری حه‌دیسه لە رۆژئاوای عێراق كه 72 سه‌عاتی خایاندووه.