ئه‌ڵمانیا راهێنه‌رى زياتر بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت
ژماره‌ى راهێنه‌ره سه‌ربازییه‌كانى له هه‌رێمى كوردستان له 100 راهێنه‌ره‌وه بۆ 150 راهێنه‌ر زیاد ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
حكوومه‌تى ئه‌ڵمانیا ره‌زامه‌ندى پیشاندا، ژماره‌ى راهێنه‌ره سه‌ربازییه‌كانى له هه‌رێمى كوردستان له 100 راهێنه‌ره‌وه بۆ 150 راهێنه‌ر زیاد بكات.
له‌گه‌ڵ هێرشیى داعش بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان له ئاب/ ئۆگستى 2014دا، وڵاتانى رۆژئاوا له نێویشیاندا ئه‌ڵمانیا، چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیان بۆ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه دابینكرد، ئه‌ڵمانیاش 100 راهێنه‌رى بۆ مه‌شقپێكردنى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه نارده هه‌ولێر.
هه‌روه‌ها به‌مه‌به‌ستى پته‌وكردنى به‌شدارییه سه‌ربازییه‌كانى له چوارچێوه‌ى هێزى ئاشتى پارێزیى نێوده‌وڵه‌تییدا، حكوومه‌تى ئه‌ڵمانیا بڕیارى ناردنى 650 سه‌ربازیشیى بۆ وڵاتى مالى په‌سه‌ند كرد.
هێزه‌كانى ئه‌ڵمانیا، به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى هۆڵه‌ندا، سه‌ربازگه‌یه‌ك له شارى جا‌و له باكوورى مالى به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، پشتیوانى لۆجیستى پێشكه‌ش به هێزى نێوده‌وڵه‌تیى ده‌كه‌ن.
بڕیاریشه له كۆتایى ئه‌م مانگه‌دا، ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌ڵمانیا، هه‌ردوو بڕیاره‌كه په‌سه‌ند بكات.
سوپاى ئه‌ڵمانیا له 13 وڵات ئه‌ركى جۆراوجۆرى سه‌ربازیى به‌ڕێوه‌ده‌بات، هه‌روه‌ها پڕۆسه‌ى چاودێریكردنیش له ده‌ریاى ناوه‌ڕاست ئه‌نجامده‌دات.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز