جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌

پاڵپشتی پرۆژه‌ی چاكسازی حكوومه‌تمان كردووه‌

K24 - هه‌ولێر:

له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ باره‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی راوێژكارانی په‌رله‌مان رایگه‌یاند، پله‌كان به‌رزنه‌كراونه‌ته‌وه‌، به‌ڵكو هاوتا كراون.

له‌باره‌ی ژماره‌ی راوێژكارانیشه‌وه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی جه‌عفه‌ر ئیمینكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستاندا هاتووه‌: "ژماره‌ی ئه‌و راوێژكارانه‌ی پله‌كانییان هاوتا كراوه‌ 12ه‌یان سه‌ر به‌ یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستانه‌ و چواریان پارتی و سێ راوێژكاریش سه‌ر به‌ گۆڕانن".

له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان،  جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ ئه‌وان چاكسازییان كردووه‌ و تێیدا هاتووه‌: "گوایه‌ 85 راوێژكاری په‌رله‌مان پله‌كانییان كراون به‌ بریكاری وه‌زیر، ئێمه‌ ئه‌و هه‌واڵانه‌ ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ و ژماره‌ی راوێژكارانیش ته‌نها 23 راوێژكارن و پله‌كانییان هاوتا كراون نه‌ك به‌رزكردنه‌وه"‌.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:

روون کردنەوەیەک لە نوسینگەى جیگرى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان

دواى پرۆژە چاک سازیەکەى بەریز سەرۆکى حکومەت یەکەم دەزگاى شەرعى کوردستان پەرلەمان بوو پال پشتى تەواوى ئەم پرۆژە کرد و جیگرى سەرۆکى پەرلەمان کۆبوونەوەیەکى راویژکارى ئەنجامدا لەگەل سەرۆک فراکسیۆنەکان و بە ئامادەبوونى راویژکارانى دارایى پەرلەمان و بریار درا تەواوى سیکتەرەکانى دیکەش بکریتەوە ئەم چاک سازیە .

هەر بۆیە لەماوەى دوو رۆژى رابردوو لە نیو راگەیاندنەکان هەوالیک بلاو بۆتەوە بۆ چەواشە کارى ، گوایە 85 راویژکار پلەیان بەرز کراوەتەوە بە پلەى بریکارى وەزیر ، ئەم پلەیە پیشتر هەبووە لەبەر ویستى شەخسى و حیزبى بەلام  ، ئیمە تەواوى ئەو هەوالانە رەت دەکەینەوە ، ئیمە ئەم پلانەمان نەهیشتووە و هاوتامان کردووە. واتە پیچەوانە ئیمە چاکسازیمان کردووە .ئەم پلانە مەعنیە نەک مادى.

تەواوى راویژکارەکان 23 راوژکارە و پلەیان بەرز نەکراوەتەوە بەلکو هاوتا کراوە شتیک نیە بەناوى (ڕ و ب) ، وە لە و 23 راویژکار 12 یان سەر بە یەکیتى نیشتمانى کوردستانەو 3 راویژکارى سەر بە بزووتنەوەى گۆرانە و 4 راویژکار سەر بە پارتى دیموکراتى کوردستان و مەسیحیەکان بە راویژکاریک و تورکمانەکان بەهەمان شیوە  بەشدارن و یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵیش سه‌ره‌و راوێژكارێكیان له‌ لیسته‌كه‌دا هه‌یه‌ ، و بە بریارى لیژنەکان ئەم کارە کراوە ، بۆیە لیرەوە پیتان رادەگەیەنین لە روى داراییەوە نابیت موچەى راویژکار زیاتر بیت لە ئەندامى پەرلەمان و وەهاوتا دەبیت وەک راویژکارانى ئەنجومەنى وەزیران وە لەلایەن لیژنەى دارای و یاسایى پەرلەمانى کوردستان لە دیراسەت داین بۆ دوا بریارو زیاتر ریکخستى موچە بالاکان کە گونجاو بیت لەگەل ئەم چاک سازیە  ، راى گشتى دلنیا دەکەینەوە ، تەوسیاتى لیژنەى دارایى رەچاو کراوە ئیفاد کەم بکریتەوە و زیادە مەسرەف نەکریت و هەرچى پاشه کەوت بکریت بۆ خانەوادەى شەهیدان و مەسرەفى بەرەکانى جەنگ و پیشمەرگە بکریت لە ریگاى لیژنەى پیشمەرگەوە .

نوسینگەى جیگرى سەرۆکى پەرلەمان

  1. 1. 2016