شاندی ئیمراڵی: نیگەرانين لە مامەڵەی حكوومەت لەگەڵ ئۆجەلاندا
شاندی ئیمراڵی، نيگه‌رانى خۆيان سه‌باره‌ت به ره‌وشى عه‌بدوڵڵا ئۆج ئالان ده‌ربڕى.

K24 – ئامه‌د:
شاندی ئیمراڵی، له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا نيگه‌رانى خۆيان سه‌باره‌ت به ره‌وشى عه‌بدوڵڵا ئۆج ئالانى رێبه‌رى زيندانيكراوى پارتيى كرێكارانى كوردستان ده‌ربڕى.
هه‌ريه‌ك له ئه‌ندامانى شاندی پارتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە)، سری سوریا ئۆندەر، ئیدریس بالۆكەن، له كۆنگره رۆژنامه‌وانييه‌كه‌دا، رايانگه‌ياند، حكومەتی توركیا رێگەیان نادات سەردانی ئیمراڵی بكەن و به‌و هۆيه‌وه ئەوان ھیچ لە بارەی ره‌وشى ئۆجەلانەوە نازانن.
ھەرەھا شاندی ھەدەپە رەخنەیان لە مامەڵكردنی حكومەتی توركیا گرت و ئاماژه‌يان بۆ ئه‌وه‌كرد، "جارێكیدیكە ئۆجەلان لە چوارمەتر دووجادا خراوەتەوە ناو گۆشەگیری و بەو جۆرە ژیانی ئهستهمكراوه".
ئه‌وه‌شيان گوت: "حكوومەت شەڕی دەروونی لەگەڵ ئۆجەلاندا دەكات".
له 15ى شوبات/ فێبرايه‌رى 1999، عه‌بدوڵڵا ئۆج ئالان، له پرۆسه‌يه‌كى هه‌واڵگرييانه‌دا، له كينيا ده‌ستگيركرا و به فڕۆكه‌يه‌كى تايبه‌تى توركيا له لايه‌ن رفێنه‌ره‌كانييه‌وه گواسترايه‌وه بۆ ئه‌نقه‌ره.
له سه‌ره‌تاى ده‌ستگيركردنييدا، حكومه‌تى توركيا ئۆج ئالانى راده‌ستى دادگا كرد. له لايه‌ن دادگاى ئه‌و وڵاته‌وه به سزاى له سێداره‌دان مه‌حكوم كرا.
يه‌كێتى ئه‌وروپا و رێكخراوه مرۆيى و دادوه‌رييه‌كانى جيهان دادگاى توركيايان ناچار كرد، هه‌موارى سزاى له‌سێداره‌دانه‌كه بكات و سزاكه‌ى بۆ زيندانى هه‌تا هه‌تايى بگۆڕێت.