داعش هێڵى بۆڕى گواستنه‌وه‌ى گازى سرووشتى نێوان میسر و ئوردن ده‌ته‌قێنێته‌وه
چه‌ند چه‌كدارێك هێڵى بۆڕى گواستنه‌وه‌ى گازى سرووشتى نێوان میسر و ئوردنیان له بیابانى سینا ته‌قانده‌وه.
K24 – سينا:
چه‌ند چه‌كدارێك هێڵى بۆڕى گواستنه‌وه‌ى گازى سرووشتى نێوان میسر و ئوردنیان له بیابانى سینا ته‌قانده‌وه.
رێكخراوى داعش-لقى میسر، به‌رپرسیارێتى ته‌قاندنه‌وه‌ى ئه‌و هێڵه بۆڕیه خسته ئه‌ستۆى خۆى.
له دواى رووخانى رژێمى حوسنى موباره‌ك له میسر له 2011، هێڵى گواستنه‌وه‌ى گازى سرووشتى له میسر بۆ ئوردن و ئیسرائیل چه‌ند جارێك هێرشیكراوه‌ته سه‌ر، ئه‌مه‌ش وایكرد ده‌سه‌ڵاتدارانى میسر له 2012دا، بڕیارى وه‌ستاندنى گواستنه‌وه‌ى گازى سرووشتى بۆ ئوردن و ئیسرائیل بده‌ن.
مانگى رابردوو ده‌سته‌یه‌كى ناوبژیوانى نێوده‌وڵه‌تى به بڕى 1.7 ملیار دۆلار دوو دامه‌زراوه‌ى میسرى بۆ به‌رژه‌وه‌ندى كۆمپانیاى كاره‌باى ئیسرائیلى سزادا، بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى ئه‌و زیانانه‌ى له ئه‌نجامى وه‌ستاندنى گواستنه‌وه‌ى گازى سرووشتى میسر بۆ ئیسرائیل له 2012 به‌رى كه‌وتبوو.
سه‌رچاوه: ئاژانسه‌كان