راوێژكارێكی په‌رله‌مان: بڕیاری هاوتاكردنی پله‌ی راوێژكارانی په‌رله‌مانتاران هیچ هه‌ڵه‌یه‌كی تێدا نه‌بوو
دیاریكردنی پله‌ی راوێژكاران به (أ – ب) له‌سه‌ر هیچ بنه‌مایه‌كی زانستی دانه‌نراوه
K24 - هه‌ولێر:
راوێژكارێكی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌باره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری هاوتاكردنی پله‌ی راوێژكارانی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان دروسته و هیچ هه‌ڵه‌یه‌كی تێیدا نییه.
خالیده خه‌لیل، راوێژكاری په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ كوردستان 24 گوتی: "بڕیاره‌كه زۆر دروست بوو، كاتی خۆی داوامان له د. ئه‌رسه‌لان بایز، سه‌رۆكی خوولی پێشووی په‌رله‌مان كرد پله‌كانمان هاوتا بكات و دیاریكردنی پله‌ی راوێژكاران به (أ – ب) له‌سه‌ر هیچ بنه‌مایه‌كی زانستی دانه‌نراوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێی رایگه‌یاندوون، به گوێره‌ی چاكسازییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم، مووچه‌ی راوێژكاران له 3 ملیۆنه‌وه ده‌بێته 1 ملیۆن 5 سه‌د هه‌زار دینار ئه‌و راوێژكاره‌ی په‌رله‌مانی گوتی: "ئێمه خۆشحاڵبووین و له‌لای جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش ئاماده‌یی خۆمان بۆ پاڵپشتیكردنی چاكسازییه‌كانی حكوومه‌ت ده‌ربڕی".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، پله‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، له‌سه‌ر هیچ بنه‌مایه‌كی زانستی دیاری نه‌كراوه و داویان كردووه پله‌كانییان هاوتار بكرێت، به گوێره‌ی گوته‌كانی ئه‌و راوێژكاره به‌شێك له‌و راوێژكارانی له پله‌ی (أ) دان، تا ئێستا كه‌مترین ئاماده‌ییان له په‌رله‌ماندا هه‌بووه.
له باره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانیش ئه‌و راوێژكاره‌ی په‌رله‌مان رایگه‌یاند، له‌ژێر گوشاری به‌شێك له ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، بڕیاره‌كه هه‌ڵوه‌شایه‌وه.