"زۆربه‌ی شه‌ڕی داعش له‌سه‌ر زه‌وی هێزی پێشمه‌رگه ئه‌نجامی ده‌دات"
ده‌بێت چه‌كی پێویستیان بۆ دابین بكرێت

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، كورد باشترین شه‌ڕكه‌ری زه‌مینییه له دژی داعش و له سه‌رجه‌م رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی شكستییان به داعش هێناوه.
ئید رۆیس، سه‌رۆكی لێژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا راشیگه‌یاند، چیدیكه ناكرێت پێشمه‌رگه به چه‌كی كۆن شه‌ڕی داعش بكات.
هه‌روه‌ها له باره‌ی كوردانه‌وه گوتیشی: " زۆربه‌ی شه‌ڕی داعش له‌سه‌ر زه‌وی، هێزی پێشمه‌رگه ئه‌نجامی ده‌دات".
له چوارچێوه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی کۆڕبەندێک لە واشنتن سەبارەت بە ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا و تاقیکردنەوەکانی بەردەم سەرۆکی نوێی ئەو وڵاتە و دووبارە بەھێزبوونەوەی پێگەی ئەمریکا لە جیھاندا، ئێد رۆیس سەرۆکی لیژنه‌ی کاروباری دەرەوە لە کۆنگرێسی ئەمریکا له وه‌ڵامی پرسیارێكی كوردستان بیست و چوار گووتی: "زۆربه‌ی شه‌ڕی داعش له‌سه‌ر زه‌وی، هێزی پێشمه‌رگه ئه‌نجامی ده‌دات".
ئاماژه‌وه‌ی به‌وه‌شكرد، كورد باشترین شه‌ڕكه‌رن و راشیگه‌یاند ناكرێت ئه‌وان چیتر به چه‌كی كۆن شه‌ری داعش بكه‌ن و ده‌بێت چه‌كی پێویستیان بۆ دابین بكرێت.