ژماره‌یه‌ك مامۆستای ئایینی به‌بێ ئاگاداری حكوومه‌ت سه‌ردانی ئێران ده‌كه‌ن
له‌گه‌ڵ نوێنەری خامنەیی رێبەری كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا كۆبوونەتەوە
K24 - هه‌ولێر:
شاندێكی یەكێتی زانایانی ئایینی پارێزگای سلێمانی سەردانی كۆماری ئیسلامی ئێرانیان كردووە و له‌گه‌ڵ نوێنەری خامنەیی رێبەری كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا كۆبوونەتەوە.
لەو كۆبوونەوەیەدا سەید محەمەد حوسەینی شاھرودی بە میوانە كوردەكانی راگه‌یاندووه، رێبەری كۆماری ئیسلامی ئێران رێزێكی تایبەتی بۆ كوردەكان ھەیە، وەكوو برایەك سەیریان دەكات.
شاھرودی هه‌روه‌ها گوتی: " ھەناردەكردنی شۆرشی ئێران بەواتای دروستكردنی ھاودەنگی و یەكدەنگی بۆ موسڵمانەكانە".
ھاوكات نوێنەری خامنەیی لە پارێزگای سنە بە مامۆستا ئاینییە كوردەكانی پارێزگای سلێمانی گوتووه: "جولەكەكان گەورەترین دوژمنی موسڵمانەكانن، و لەسەرەتای ئیسلامەوە باسی ئەو ھەڕەشەیە كراوە".