له رووداوێكى هاتووچۆدا 13 په‌نابه‌رى سووری گیانیان له‌ده‌ستدا
ویستوویانه له رێگاى ده‌ریاى ئیجه‌وه خۆیان بگه‌یه‌ننه دوورگه لیسبۆسى یۆنان
K24 - ئیستانبول:
له دوو رووداوى هاتووچۆدا له توركیا, 14 كه‌س گیانییان له‌ده‌ستدا, كه 13یان په‌نابه‌رى سوورین.
ئاژانسه‌كانى هه‌واڵى توركیا بڵاویان كرده‌وه, به‌هۆى دوو رووداوى جیاى هاتووچۆ, 14 كه‌س گیانییان له‌ده‌ستدا و به ده‌یان كه‌سیى دیكه‌ش برینداربوون.
ئاژانسى هه‌واڵى "ئه‌نادۆڵ"ى توركیا بڵاوى كردووه‌ته‌وه, یه‌كێك له رووداوه‌كان له پارێزگاى "بالك ئه‌سیر"ى رۆژئاواى توركیا روویداوه.
به گوێره‌ى هه‌واڵى ئاژانسه‌كه, پاسه‌كه كه‌وتووه‌ته چاڵێكه‌وه و به‌هۆیه‌وه شۆفێرى پاسه‌كه و حه‌وت سه‌رنشینى دیكه گیانییان له‌ده‌ستداوه كه په‌نابه‌رى سوورین و ویستوویانه له رێگاى ده‌ریاى ئیجه‌وه خۆیان بگه‌یه‌ننه دوورگه لیسبۆسى یۆنان.
له رووداوێكى دیكه‌ى هاوشێوه‌دا, پاسێك كه په‌نابه‌رانى سوورى, ئه‌فغانى و بۆرماییان ده‌گواسته‌وه, له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلێكدا خۆیان به‌یه‌ك داداو به‌و هۆیه‌وه, شه‌ش په‌نابه‌رى سووری گیانییان له‌ده‌ستدا و سى كه‌سى دیكه‌ش برینداربوون.
توركیا بووه‌ته وێستگه‌یه‌ك بۆ په‌نابه‌رانى سووریا و عێراق و به‌شێك له وڵاتانى ئه‌فه‌ریقاوه, كه له‌وێوه و له رێگاى ده‌ریاى ئیجه‌وه خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه كه‌ناراوه‌كانى یۆنان و یه‌كه‌م وڵاتى كیشوه‌رى ئه‌وروپا.