به وێنه.. منداڵانی مه‌زایا له برسان ده‌مرن
له‌مانگی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2015ه‌وه گه‌مارۆدراوه
K24 - هه‌ولێر:
چالاكوانی بواره‌كانی مافی مرۆڤ له سووریا، وێنه‌ی دانیشتووان و منداڵانی شارۆچكه‌ی مه‌زایا بڵاوده‌كه‌نه‌وه، كه له‌لایه‌ن سوپای رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و چه‌كدارانی حزبوڵڵای لوبنانییه‌وه گه‌مارۆ دراوه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵیش، منداڵی ساوای ئه‌و شارۆچكه‌یه، به‌هۆی گه‌مارۆكانه‌وه، زیاتر له‌مانگێكه شیریان پێنه‌دراوه.
شارۆچكه‌ی مه‌زایا، سه‌ر به پارێزگای دیمه‌شقه‌و له مانگی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2015ه‌وه گه‌مارۆ دراوه و چالاكوانی مافه‌كانی مرۆڤ رایانگه‌یاندووه، سه‌ره‌ڕای گه‌مارۆی هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د و هاوپه‌یمانه‌كانییان، نزیكه‌ی 6 هه‌زار مین له چوار ده‌وری ئه‌و شارۆچكه‌یه چێنراون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، به‌شێك له دانیشتووانی ئه‌و شارۆچكه‌یه، په‌نایان بردووه‌ته به‌ر خواردنی ئه‌و گیانه‌وه‌رانه‌ی له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌ن، وه‌ك پشیله و سه‌گ و راشیگه‌یاندووه، له ئێستادا ژماره‌ی ئه‌وانیش كه‌میكردووه و نه‌ماون بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك خواردن سوودی لێببینن.
له سه‌ره‌تای گه‌مارۆدانه‌كانی ئه‌و شارۆچكه‌یه‌ش، تا ئێستا ته‌نها یه‌كجار هاوكاری مرۆیی له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه گه‌یه‌نراونه‌ته ئه‌و شارۆچكه‌یه، ئه‌ویش له مانگی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2015 بوو، واته نزیكه‌ی سێ مانگ به‌ر له ئێستا.
رێكخراوی پزیشكانی بێ‌سنوور رایانگه‌یاندووه، به هۆی برسێتییه‌وه، تا ئێستا 23 كه‌س گیانییان له‌ده‌ستداوه، كه شه‌شییان منداڵن، به‌هۆی گه‌مارۆكانیش رژێمی ئه‌سه‌د و چه‌كدارانی حزبوڵڵا، دانیشتووانی شارۆچكه‌كه، له گه‌یشتنی هاوكارییه مرۆییه‌كان بێهیوابوونه.
هه‌رچه‌نده رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، رژێمی ئه‌سه‌د رێگای به كاروانی هاوكارییه مرۆییه‌كانداوه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌یه‌نرێنه سێ شارۆچكه‌ی سووریا، كه یه‌كێك له‌وان مه‌زایایه، به‌ڵام تا ئێستا دیار نییه ئه‌و كاروانه هاوكارییانه كه‌ی ده‌گه‌یه‌نرێن.
عه‌بیر عه‌تیفه، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی خۆراكی جیهانی، بۆ ته‌له‌ڤزیۆنی "CNN"ى ئه‌مه‌ریكی گوتی: "ناوچه‌كه به ته‌واوه‌تی گه‌مارۆدراوه، شارۆچكه‌كه به زنجیره چیایه‌ك ده‌وره‌دراوه كه له ئێستادا به‌فر دایپۆشیوه، ئه‌و خۆراكه‌ی ده‌گاته شارۆچكه‌كه‌ش له رێگای تونێله‌كانه‌وه دێن، هه‌رچه‌نده رێژه‌كه‌ی كه‌مه، له هه‌مان كاتدا گرانیشه، به دڵنیاییه‌وه ئێمه پێشبینی زیانی گه‌وره ده‌كه‌ین به‌ر منداڵان بكه‌وێت، به‌تایبه‌تیش له خراپترین رووی شه‌ڕ، كه برسیه‌تییه".
شه‌ڕی ناوخۆی سووریا، پێی نایه پێنجه‌م ساڵ و تا دێت دانیشتووانی ئه‌و وڵاته دووچاری ناڕه‌حه‌تی زیاتر ده‌بن، له‌و وێنانه‌ی كه كوردستان 24 بڵاوییان ده‌كاته‌وه، تا ئێستا له نه‌توانراوه له راست و دروستی ئه‌كاونته‌كانییان له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت دڵنیا ببێته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، هه‌موویان نیشانده‌ری برسێتییه‌كانی شارۆچكه‌ی مه‌زایای سووریا‌ن، كه له‌لایه‌ن رێژمی به‌شار ئه‌سه‌د و چه‌كدارانی حزبوڵڵاوه گه‌مارۆ دراوه.
.gif)
.jpeg)
.jpg)
.png)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)