جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری به‌رگرى هۆڵه‌ندا گه‌یشتنه هه‌ولێر
K24 - هه‌ولێر:
لۆد ڤان ئاشەر، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، ژینان هێنز، وه‌زیری به‌رگری و تۆم میدن دۆپ، سوپاسالاری هۆڵه‌ندا گه‌یشتنه هه‌ولێر و بڕیاره له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكوومه‌ت کۆببنەوە.
جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری به‌رگری و سوپاسالاری هۆڵه‌ندا، له رێگای فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، گه‌یشتنه هه‌رێمی كوردستان و له‌لایه‌ن كه‌ریم شنگالی، وه‌زیری پێشمه‌رگه به وه‌كاله‌ت، فوئاد حوسێن، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و فه‌لاح مسته‌فا، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازییان لێكرا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، بڕیاره جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هۆڵه‌ندا و شاندی یاوه‌ری، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆببنه‌وه و سه‌ردانی سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه بكه‌ن و بنكه‌ی مه‌شق و راهێنانه سه‌ربازییه‌كان به‌سه‌ر بكه‌نه‌وه.
هۆڵه‌ندا یه‌كێكه له وڵاتانی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا و له رێگای راهێنه‌ری سه‌ربازی، كه مه‌شق به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن له هه‌رێمی كوردستان، به‌شدارییان له شه‌ڕی دژی داعش كردووه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)