به‌رپرسێكى ئێران ده‌ستى له‌كاركێشايه‌وه
جێگری پارێزگاری تاران بۆ كاروباری ئه‌منی، ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه
K24 – تاران:
به هۆی هێرشه‌كانی سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی سعودییه له تاران، سه‌فه‌ر عه‌لی به‌راتلو جێگری پارێزگاری تاران بۆ كاروباری ئه‌منی، ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه.
حسێن عه‌لی ئه‌میری, جێگری وه‌زیری ناوخۆی ئێران رایگه‌یاند، "لادانی به‌راتلو له پۆسته‌كه‌ی په‌یوه‌ندی به‌و هێرشانه‌وه بوو، كه كرانه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی سعودییه له تاران".
له سێداره‌دانی نمر باقر ئه‌لنمر كه‌سایه‌تی شیعه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودییه، كاردانه‌وه‌ی شیعه‌كانی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ی لێكه‌وته‌وه.
به‌و هۆیه‌وه، له تاران خۆپیشاندان ئه‌نجامدرا و هێرشكرایه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ى سعودییه له تاران و په‌یوه‌ندیيه‌كانی ئه‌و دوو وڵاته‌ى به‌ره‌و گرژی زیاتر برد.