په‌سه‌ندكردنی رێنمایی پێدانی نازناوی زانستی
خوێندنی ئێواران له زانكۆ حكوومیه‌كان ده‌كرێته‌وه
K24 – هه‌ولێر :
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی هه‌رێم كۆبوویه‌وه و چه‌ند بڕیارێكی په‌سه‌ندكرد.
به پێی راگه‌یاندراوێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی كه دانه‌یه‌كی بۆ ماڵپه‌ڕی K24 نێردراوه و تیایدا هاتووه، "ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌ت به سه‌رپه‌رشتی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا كۆبوویه‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، رێنمایی پێدانی نازناوی زانستی په‌سه‌ندكرد".
راگه‌یاندراوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بڕیاریدا، "سیستمی پارالێڵ بۆ ساڵی خوێندنی (2015-2016) بكرێته‌وه، زانكۆكانیش سه‌رپشكن بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و سیستمی خوێندنه له‌به‌شه‌كانیان، به‌شێوه‌یه‌ك بۆ هه‌ر به‌شێك نابێت ڕێژه‌ی وه‌رگرتن له (10) پلانی په‌سندكراو تێپه‌ڕ بكات".
له درێژه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی هه‌رێم، "بڕیاری كردنه‌وه‌ی خوێندنی ئێواران بۆ ساڵی خوێندنی 2015-2016 له زانكۆ حكوومیه‌كاندا په‌سه‌ندكرد، كرێی خوێندنیش تیایدا له 30% له زانكۆ تایبه‌ته‌كان كه‌متر ده‌بێت".
له كۆتایی راگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بڕیاریدا، "پێدانی (3) نمره به‌ده‌رچووانی پۆلی (12)ی ئاماده‌یی نه‌هێڵێت، ئه‌و بڕیاره له ساڵی خوێندنی (2016-2017) به‌سه‌ر خوێندكاران و قوتابیاندا جێبه‌جێ ده‌كرێت".