هه‌رێم رێگا له په‌خشی رادیۆیی و ئینته‌رنێتی داعش ده‌گرێت
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، "رێگه له په‌خشی رادیۆیی داعش گیرا، تا نه‌گاته هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و تۆڕه‌ی ئینته‌رنێتیش وه‌ستێندراوه كه رێكخراوی داعش سوودی له ده‌بینی".
له راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌رێم رایگه‌یاندووه، "به فه‌رمانی وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌رێم، به تێكدانی شه‌پۆڵی رادیۆیی له رێی ته‌شویش، رێگا له هاتنی په‌خشی رادیۆیی داعش بۆ هه‌ندێك له ناوچه‌كانی هه‌رێم گیرا".
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "ئه‌و هێڵه‌ی ئینته‌رنێتیش راگیراوه كه داعش سوودی لێ ده‌بینی".
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن، روونیكرده‌وه, "ئه‌و هه‌نگاوه له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، بۆ رێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی بیری توندڕه‌وی و كاریگه‌رییه نێگه‌تیڤه‌كانی گووتاری گرووپی داعش".