بزانه‌ بۆ كریستیانۆ تووشی دڵه‌ڕاوكێ بووه‌؟

K24 ـ هه‌ولێر

کریستیانۆ روناڵدۆ، گۆڵکاری پۆرتوگالی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، یەکێک لە به‌ربژێران بۆ بەدەست ھێنانی نازناوی بالۆن دۆری ٢٠١٥, بۆ یەکەمجار ئاشکرای دەکات لە پۆشینی درێسی ژمارە 7 ترسی ھەبووە.

رۆنالدۆ لە پرێس کۆنفرانسی پێش دەست پێکردنی مەراسیمی باشترینەکانی ٢٠١٥ باسی لە هەندێ بەسەر ھاتەکانی کرد, دۆن لە وەڵامی پرسیاری یەکێک لە رۆژنامەنوسان گوتی" ئەو کاتەی لە ساڵی ٢٠٠٣ پەیوەندیم بە ریزەکانی مانچێستەر یونایتدەوە کرد, ژمارە ٢٨ـتم ھەڵبژاردبوو, بەڵام بەرپرسانی یانە پێیان ووتم دەبێت ژمارە ٧ـی دێڤید بێکام بپۆشی, لەو کاتە ترسێکی زۆر رووی تێکردم , بەڵام ناچار بووم ئەو داوایە قبول بکەم.

گۆلکاری پۆرتوگاڵی لە کۆتایی وەڵامەکەیدا ئاماژەی بەوەشدا, ئەو ژمارەیە شانسێکی زۆری بۆ ھێنام و دەمەێت لە داھاتوودا ئامۆژگاری ئەو کەسانەش بکەم حەزیان لەو ژمارەیە ھەلیبژێرن.