نوێنه‌رێك: دوای داعش جه‌نگی سنوور ده‌ستپێده‌كات
به هۆى هه‌ڵكه‌ندنى خه‌نده‌قه‌وه، ئه‌گه‌رى ئه‌وه له ئارادايه، دواى نه‌مانى داعش شه‌ڕ له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا رووبدات.
K24 ـ هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا هۆشداریدا، به هۆى هه‌ڵكه‌ندنى خه‌نده‌قه‌وه، ئه‌گه‌رى ئه‌وه له ئارادايه، دواى نه‌مانى داعش شه‌ڕ له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا رووبدات.
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا، نه‌هله ئهلههبابی هۆشداری ته‌نگژه‌یه‌كی نوێی دا به دروستبوونی كێشه‌ی سنوور له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
له‌و باره‌يه‌وه، گووتی: "حكومه‌تی كورد زیاتر له ساڵێكه به‌هاوكاری پسپۆڕانی ئه‌ڵمانیا، ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا، به رووپێوكردنى زه‌وی له رێگه‌ی مانگی ده‌ستكرده‌وه و به به‌كارهێنانی ئامێری نوێ و پێشكه‌وتووی وه‌كو GPS، خه‌ریكی هه‌ڵكه‌ندنى خه‌نده‌قن بۆ دیاریكردنی سنوور".
ئه‌و نوێنه‌ره، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعوود بارزانی، رایگه‌یاندبوو، "سنووره‌كان به خوێن دیاریده‌كه‌ین"، ئینجا ده‌ستكراوه به هه‌ڵكه‌ندنى ئه‌و خه‌نده‌قه.
ئه‌و لێدوانه‌ی ئهلههبابی له كاتێكدایه حكوومه‌تی هه‌رێمی كورستان به‌درێژایی نزیكه‌ی هه‌زار كیلۆمه‌تر له جه‌نگدایه به‌رامبه‌ر داعش، پێشتریش به‌رپرسانی هه‌رێم رایانگه‌یاندبوو، هه‌ڵكه‌ندنى خه‌نده‌ق له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم به مه‌به‌ستی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشه‌كانی ئه‌و میلیشیا چه‌كداره‌یه.
له ئێستا له سنوورى باشوورى كه‌ركووك و ناوچه‌كانى گه‌رمه‌سێر، هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان خه‌ريكى هه‌ڵكه‌ندنى خه‌نده‌قێكى ئه‌منييه بۆ به‌رگرتن له په‌لاماره‌كانى داعش و پاراستنى سه‌نگه‌ره‌كانى هێزى پێشمه‌رگه.