پارتی: ھیچ پێشنیازێكمان لە لایەن یەكێتییەوە پێنەدراوە

كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی شاندی دانووستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لە شاری ھەولێر دەستیپێكرد،

K24-ھەولێر:

كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی شاندی دانووستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لە شاری ھەولێر دەستیپێكرد، ئەندامێكی سەركردایەتی پارتیش رایگەیاند، تا ئیستا ھیچ پێشنیازێكمان لە لایەن یەكێتییەوە پێنەدراوە و لە كۆبوونەوە گفتوگۆ دەكەین.

دڵشاد شەهاب، ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ماڵپەڕی (كوردستان24)ی راگەیاند: "ئەمڕۆ لەگەڵ شاندی دانووستانكاری یەكێتیی نیشیمانیی كوردستان كۆدەبنەوە، بەڵام تا ئێستا ھیچ پێشنیازێكمان لە لایەن یەكێتییەوە پێنەدراوە، لە ئەنجامی كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر پێشنیاز و بۆچوونەكانی یەكتر دەكەین".

كۆبوونەوەی ئەمڕۆی شاندی پارتیی و یەكێتیی بۆ تاوتوێكردنی بارودۆخی ھەرێمی كوردستان و چارەسەركردنی كێشە ناوخۆییەكان، دوای ئەوە هات دوێنێ شاندی یەكێتیی لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان كۆبووەوە، ھەرچەندە پێشتر سەرچاوە نافەرمییەكان بڵاویان كردبووەوە، كە لە كۆبوونەوەكە یەكێتیی پێشنیازەكانی دەخاتە بەردەم شاندی گۆڕان، بەڵام لە راگەیاندراوەكەی ناوەرۆكی كۆبوونەوەكەدا ھیچ ئاماژەیەك بەوە نەكراوە.