شۆخه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا له پاڵه‌وانییه‌تیی سیدنی بێبه‌ش بوو
چه‌ندان خانمی دیكه‌ش دووركه‌وتوونه‌ته‌وه
K24 ـ هه‌ولێر
ئه‌نجێلیك كێربه‌ر كچه تێنسزانی ئه‌ڵمانی و حه‌وته‌می پۆلێنی به‌هۆی كێشه‌ی ته‌ندروستیه‌وه پاشه‌كشێي له پاڵه‌وانێتی سیدنی ئوسترالی كرد كه خه‌ڵاته‌كانی ده‌گاته 753 هه‌زار دۆلار.
كێبربه‌ر له گه‌ڕی یه‌كه‌م توانی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئیلینا سفیتۆلینا به‌ده‌ست بێنێت و چاوه‌ڕێی رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی ماكارۆڤای رووسی ده‌كرد، به‌ڵام به‌ناچاری بڕیاریدا پاشه‌كشێ بكات له‌م یارییه و پاڵه‌وانێتیه‌كه به‌چه‌ند رۆژێك.
به‌م هۆیه‌وه كێربه‌ر دیارییه‌كی گه‌وره‌ی به‌خشی به ماكارۆڤا و به‌بێ هیچ ماندوو بونێك بلیتی گه‌یشتن به قۆناخی چاره‌كی كۆتایی بڕی و له‌م قۆناخه‌شدا رووبه‌رووی بلیندا بنشیتچی سویسری ده‌بێته‌وه.
جگه له كێربه‌ر هه‌ریه‌كه له سێرینا ولیامزی ئه‌مریكی و ماریا شاراپۆڤای رووسی به‌هۆی پێكانه‌وه پاشه‌كشێیان له‌م پاڵه‌وانێتیه‌كه كرد.