كوێت دژی ئێران ئه‌م بڕیاره‌ی ده‌ركرد
بە تۆمەتی سیخوڕیكردن بۆ ئێران و حزبوڵڵای لوبنان، "دادگایەكی كوێتی سزای لەسێدارەدانی بۆ كەسێكی بە رەچهڵهك ئێرانیی هه‌ڵاتوو و كوێتییهك دەركرد".
K24 – كوێت:
بە تۆمەتی سیخوڕیكردن بۆ ئێران و حزبوڵڵای لوبنان، "دادگایەكی كوێتی سزای لەسێدارەدانی بۆ كەسێكی بە رەچهڵهك ئێرانیی هه‌ڵاتوو و كوێتییهك دەركرد".
دادگا كوێتییهكه رایگه‌یاند، "15 كوێتی تری به به‌ندكردن بۆ ماوه‌ی 5 تا 25 ساڵ و 7 تۆمەتباری دیكەشی به پێبژاردنی ماددیی سزا داوه".
دادگای كوێت لە بەیاننامەیەكدا روونیكردووه‌ته‌وه، "ئەو تۆمەتبارانە به نیازبوون كرده‌وه‌ی توندوتیژیی ئه‌نجامبده‌ن، زیان بە بەرژەوەندییەكانی كوێت بگه‌یه‌نن".
ئه‌و كه‌یسه بۆ 13 ئاب/ ئۆگه‌ست 2015 ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌وكات وه‌زاره‌تی ناوخۆی كوێت رایگه‌یاندبوو، "شانه‌یه‌كی تیرۆریستیان به چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌وه ده‌ستگیركردووه".
دوای له سێداره‌دانی نمر ئه‌لنمر كه‌سایه‌تی شیعه‌كان له‌لایه‌ن سعوودیه‌وه، په‌یوه‌ندیی ئێران و وڵاتانی كه‌نداو تێكچوو، سعوودیه و ژماره‌یه‌ك وڵاتانی عه‌ره‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێران پچڕاند.
سه‌رچاوه: ئاژانسه‌كان