به‌رپرسێكی دیكه‌ش به‌هۆی گه‌نده‌ڵییه‌وه سڕكرا
به‌هۆی فرۆشتنی بلیته‌كانی مۆندیالی برازیل به نایاسایی تاوانباركراوه

K24 ـ هه‌ولێر
فێدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی بریاریدا جیرۆم ڤاڵكێ، سكرتێری گشتی له پۆسته‌كه‌ی دووربخاته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 13ـی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2016، به‌هۆی تێوه‌گلانی ڤاڵكێ له كه‌یسی گه‌نده‌ڵی، لیژنه‌ی بڕیاردانی فیفا رایگه‌یاند ئه‌و پیاوه 55 ساڵه چیتر به‌رپرسیاره‌تی فیفا هه‌ڵناگرێت و له پۆسته‌كه‌ی دوورخراوه‌ته‌وه.
پێشتر ڤاڵكی بۆ ماوه‌ی 90 رۆژ سڕكرابوو، به‌ڵام دووباره بڕیاره‌كه نوێكراوه‌ته‌وه و جارێكی دیكه ماوه‌ی راگرتنه‌كه‌ی درێژکرایەوە و و بۆ ماوەی ٤٥ رۆژی دیکە سڕکرایه‌وه.
جیرۆم ڤاڵكێ به‌هۆی فرۆشتنی بلیته‌كانی مۆندیالی برازیل به نایاسایی تاوانباركراوه، ئێستاش له شوێنی ئه‌و ماركۆس كاتنیر به شێوه‌یه‌كی كاتی ئه‌و پۆسته به‌رێوه ده‌بات.
ئه‌م بڕیاره له كاتێكدایه كه سه‌رۆكه‌كه‌ی فیفا جۆزێف بلاته‌ر به‌هه‌مان شێوه به‌هۆی گه‌نده‌ڵیه‌وه له گشت چالاكییه وه‌رزشییه‌كان بۆ ماوه‌ی هه‌شت ساڵ سڕكراوه.