ھونەرمەند كەریم كابان كۆچی دواییكرد
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ھونەرمەند كەریم كابان لە تەمەنی 88 ساڵیدا كوچی دواییكرد.
K24- سلێمانیی
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ھونەرمەند كەریم كابان لە تەمەنی 88 ساڵیدا كوچی دواییكرد.
ھونەرمەند كەریم كابان ناوی راستەقینەی عەبدولكەریم جەلال عزیز كابانە لە ساڵی 1927 لە گەرەكی شێخانی سلێمانیی لە دایك بووە، ھەر لە منداڵییەوە چووەتە حوجرە ولەوێ فێری خوێندەواریی بووە.
كەریم كابان لە ساڵی 1941 یەكەم گۆرانیی لە ئێزگەی ئینگلیزەكان لە بەردەركی سەرای سلێمانیی چڕیوە و ئەم ھونەرمەندە لە ژیانیدا خاوەنی 20 گۆرانیی بوو.
لە ساڵی 1945 یەكەم بەرھەمی خۆی بڵاوكردووەتەوە كە بریتی بووە لە 8 گۆرانیی.
ھەرلە ھامان ساڵدا بووەتە بەڕێوەبەری بەشی كوردیی رادیوی بەغدا.
لە ساڵانی حەفتاكانی سەدەی رابردوودا، کەریم کابان بووە ئەندامی تیپی مۆسیقای سلێمانیی و چەندین بەرھەمی تۆمار کردووە و تا چەند ساڵی رابردوو بەردەوام بوو لەسەر پێشکەشکردنی بەرهەمی هونەریی.
لە 23/1/2015 وەك رێزلێنانێك بۆ كارە ھونەرییەكانی ئەو ھونەرمەندە، ناوی لە باخچەیەكی شاری سلێمانیی نرا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ھونەرمەند كەریم كابان بەھۆی نەخۆشییەوە، كۆچی دواییكرد.