ته‌نها به 6 دۆلار بوونه خاوه‌نی 1 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار
سێ تكیتی فرۆشراو, بوونه‌ته خاوه‌نی خه‌ڵاتی یه‌ك ملیار و 5 سه‌د ملیۆن دۆلار

K24 - هه‌ولێر:
كۆمپانیایه‌كی راكێشانی یانسیب له ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، سێ تكیتی فرۆشراو, بوونه‌ته خاوه‌نی خه‌ڵاتی یه‌ك ملیار و 5 سه‌د ملیۆن دۆلار و خاوه‌نه‌كانییان ده‌توانن ئه‌و بڕه پاره‌یه له‌نێوان خۆیاندا دابه‌ش بكه‌ن.
كۆمپانیای "پاوه‌ر بۆڵ" ئه‌و سێ تكیته‌ی له ویلایه‌ته‌كانی كالیفۆرنیا، تینیسی و فلۆریدا فرۆشتووه، به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆمپانیاكه‌ش، یه‌كه‌مجاره ئه‌و بڕه زۆره‌ی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی یانسیب تۆمار بكرێت.
بردنه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵاته, ژماره پێوانه‌ییه‌كانی شكاندووه له‌سه‌ر ئاستی جیهان و براوه‌كانی ئه‌و خه‌ڵاته ده‌توانن كۆشكی باكینهامی پێ بكڕن له به‌ریتانیا، كه نرخه‌كه‌ی 1 ملیار و 5 سه‌د ملیۆن دۆلاره.
هه‌ر تكیتێكی ئه‌و یانسیبه به دوو دۆلار فرۆشراوه، به گشتی له‌لایه‌ن هاووڵاتییانی ئه‌مه‌ریكاوه به‌شداریی تێدا كرا‌و ته‌نانه‌ت هاووڵاتییانی كه‌نه‌دا و مه‌كسیكیش بۆ كڕینی تكیتی ئه‌و یانسیبه، روویان له شاره نزیكه‌كان و هاوسنووره‌كانی وڵاته‌كانییان كرد، هه‌ندێكیشیان رایانگه‌یاندبوو خه‌ونه‌كانیان ته‌نها به دوو دۆلار ده‌هێننه دی.
به‌ر له ده‌رچوونی ئه‌و یانسیبه، پیاوێكی خانه‌نشینی ئه‌مه‌ریكا، له ویلایه‌تی فلۆریدا، ته‌مه‌نی 84 ساڵ بوو، له ساڵی 2013 بووه براوه‌ی خه‌ڵاتی یانسیبی پاوه‌ر بۆڵ و بڕی 590 ملیۆن دۆلاری بۆ ده‌رچوو.

كۆشكی مێژووی باكینگهام له له‌نده‌ن