رۆژنامه عه‌ره‌بییه‌كان: كورد له سه‌ربه‌خۆيى نزيك بووه‌ته‌وه
هاوكێشه‌ی نوێی نێوده‌وڵه‌تی له‌به‌رژه‌وه‌ندی كورده.
K24 ـ هه‌ولێر:
ده‌ستتێوه‌ردانی زلهێزان و وڵاتانی هه‌رێمی له گۆڕانكارییه سیاسییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هه‌روه‌ها لێدوانه‌كانی سه‌ركردایه‌تی كورد له باشووری كوردستان سه‌باره‌ت به پرسی سه‌ربه‌خۆیی، سه‌رنجی میدیای عه‌ره‌بی بۆ خۆی راكێشاوه.
رۆژنامه‌ی ئه‌لسه‌فیری لوبنان وتارێكی "سعاد ئه‌لراشدی" بڵاوكردووه‌ته‌وه و له ناونیشانی وتاره‌كه هاتووه: "بارزانی هه‌وڵی جیابوونه‌وه ده‌دات"، دواتر نووسه‌ر له وتاره‌كه‌یدا باسی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه ده‌كات، كورد له ده‌ستووری عێراقدا چه‌سپاندویانه. له‌كاتێكدا له وڵاتانی ده‌وروبه‌ر نكۆڵی له ناسنامه‌ی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه ده‌كرێت.
دواتر نووسه‌ر له بابه‌ته‌كه‌یدا دێته سه‌ر ئه‌و دۆخه سیاسییه گۆڕاوه‌ی، ئه‌گه‌ری هه‌یه "بارزانی خه‌ونه‌كه‌ی به‌دی بهێنێت به جیابوونه‌وه و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی سه‌ره‌ڕای به‌ربه‌سته‌كانی ئه‌و خه‌ونه له‌ناوخۆو ده‌ره‌وه".
به‌گوێره‌ی وتاره‌كه‌ی رۆژنامه‌ی ئه‌لسه‌فیر، له ئێستادا وڵاتانی زلهێزی جیهان، به‌هاوبه‌شی وڵاتانی هه‌رێميی، ده‌ستێوه‌ردان له سنووره‌كانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن بۆ گرێنتیكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان له داهاتوودا.
رۆژنامه‌ی ئه‌لشه‌رقی قه‌ته‌ر وتارێكی "محه‌ممه‌د نوره‌دین"ی بڵاوكردووه‌ته‌وه به‌ناونیشانی "كورده‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست"، ئه‌و نووسه‌ره له وتاره‌كه‌یدا باسی كورته‌یه‌كی مێژوویی پێشكه‌وتنه‌كانی چوار به‌شه‌كه‌ی كوردستان ده‌كات له رووی سیاسییه‌وه، نووسه‌ر له كۆتایی بابه‌ته‌كه‌ی دێته سه‌ر گه‌وره‌بوونی قه‌باره‌ی كورد وه‌كو هێزی چواره‌م له‌هاوكێشه‌ی ململانێی نێوان نه‌ته‌وه‌كانی عه‌ره‌ب و تورك و فارس.
ره‌وشی ئاسایشی پارێزگاكانی به‌غدا، دیاله و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق، هه‌روه‌ها ته‌نگ پێهه‌ڵچنینی عه‌ره‌بی سوننه و كورد له به‌غدا و ناچاركردنیان به به‌جێهێشتنی شاره‌كه، بابه‌تێكی دیكه‌ی ژماره‌ی نوێی رۆژنامه عه‌ره‌بییه‌كانه.
رۆژنامه‌ی ئه‌لقودسی عه‌ره‌بی راپۆرتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، نوێنه‌رێكی كورد له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوای له حكومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووه ده‌ستتێوه‌ردانی خێرا ئه‌نجامبده‌ن بۆ رێگرتن له‌و تاوانانه‌ی دژی كورده‌كان ده‌كرێ له‌شاری به‌غدا، به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه ده‌یان خێزانی كوردی شیعه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن و كۆچپێكردنیان لێده‌كرێ له‌كاتێكدا ئه‌و خێزانانه له كۆنه‌وه له‌و شاره ده‌ژین.
رۆژنامه‌ی ئه‌لقودسی عه‌ره‌بی هه‌واڵێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه به‌ناونیشانی "مه‌رجه‌عی شیعه به‌رپرسیارێتی تێكچوونی دۆخی ئاسایشی شاره‌كانی به‌غدا و دیاله‌ی خسته ئه‌ستۆی حكومه‌ت" له‌ناوه‌ڕۆكی هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه جگه له مه‌رجه‌عیه‌تی شیعه، وتاربێژان له رۆژی هه‌ینی ره‌خنه‌یان له حكومه‌ت گرتووه به‌هۆی شڵه‌ژانی دۆخی ئه‌منی له به‌غدا و دیاله.