میدیای فەرەنسا: به ههزاران پهنابهرى كورد له رهوشێكى خراپدان
باسی ئەمڕۆی میدیای فەرەنسا پەنابەرانی كورد لە فەرەنسا لە دۆخێكی خراپدان
K24 ـ پاريس:
باسی ئەمڕۆی میدیای فەرەنسا پەنابەرانی كورد لە فەرەنسا لە دۆخێكی خراپدان و ھاووڵاتیانی فەرەنسا ھەڵمەتی پاراستنی جوەكانیان دەستپێكرد.
لو فرانس نوسیوویەتی: لە بوكا فاسۆ ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لەبەردەمی ھوتێلێك تەقییەوە، دوای تەقینەوەكە، چەند چەكدارێك ھێرشیانكردە سەر ھوتێلەكە، چەندین كەسیان بە بارمتە گرت.
دواتر ھێزە ئەمنییەكانی ئەو وڵاتە بە ھاوكاری ھێزێكی فەرەنسی توانیان بارمتەكان رزگار بكەن.
ئەوروپا یەكی فەرەنسی لە ماڵپەڕەكەی نوسیوویەتی: حكوومەتی توركیا بڵاوەی بە ھێزەكانی كردووە دژ بە كوردەكان و مامۆستایانی زانكۆ دەستگیردەكات.
لمۆندی فەرەنسی نوسیوویەتی: تیمێكی پزیشكی بەھاوكاری نەتەوەیەكگرتووەكان گەیشتنە شاری مەداییە بۆ ئەوەی ھاوكاری پزیشكی پێشكەش بە منداڵان وھاووڵاتیانی دانيشتووى ئەو شارە بكەن.
ژۆرنالی فەرەنسی نوسیوویەتی: ھاووڵاتیانی فەرەنسا ھەڵمەتی پاراستنی جوەكانیان دەستپێیكردووە، داوا لە جوەكانی فەرەنسا دەكەن لە پێناو پاراستنی گیانیان كڵاوی جوەكان لەسەریان نەنێن زۆرینەی پیاوانی ئاینی جو پشتگیری كەمپينەكە دەكەن.
حكوومەتی فەرەنسا و ھاووڵاتیانی فەرەنسا پشتگیری خۆیان بۆ پاراستنی جوەكان لەو وڵاتە راگەیاندووە.
لە دوای ھێرشەكانی فەرەنسا بەشێكی زۆری جوەكانی ئەو وڵاتە كۆچیان كردووە و فەرەنسایان جێھێشتووە، حكوومەتی فەرەنسا ھەڵمەتیان دەستپێكردووە بۆ كۆچنەكردنی جوەكان.
لو سوخێ نوسیوویەتی: لە دوای دەستدرێژیكردنە سەر ژنانی ئەڵمانیا لە لایەن ژمارەیەك پەنابەر، بۆچوونى رەگەزپەرستيى لەو وڵاتە زیاتر بووە.
فرانس 24 نوسیوویەتی: نزیكەی 300 ھەزار پەنابەری كورد لە بارێكی خراپدان لە فەرەنسا دەیانەوێت بپەڕنەوە بۆ بەریتانیا.