كوردستانى نوێ ئه‌لنمر به "پڵنگى پڵنگان" وه‌سفده‌كات
رۆژنامه‌ى كوردستانى نوێ، به‌شى سه‌ره‌وه‌ى لاپه‌ڕه‌ى دووه‌مى ژماره‌ى ئه‌مڕۆى رۆژنامه‌كه‌ى ته‌رخانكردووه بۆ ستايشكردنى نمر باقر ئه‌لنمرى كه‌سايه‌تى مه‌زهه‌بى شيعه‌كانى سعوودييه.
K24 – سلێمانى:
رۆژنامه‌ى كوردستانى نوێ، به‌شى سه‌ره‌وه‌ى لاپه‌ڕه‌ى دووه‌مى ژماره‌ى ئه‌مڕۆى رۆژنامه‌كه‌ى ته‌رخانكردووه بۆ ستايشكردنى نمر باقر ئه‌لنمرى كه‌سايه‌تى مه‌زهه‌بى شيعه‌كانى سعوودييه.
رۆژنامه‌ى كوردستانى نوێ، (يه‌كێتيى نيشتيمانى كوردستان ده‌ريده‌كات) و به ئۆرگانى فه‌رميى ئه‌و حزبه هه‌ژمار ده‌كرێت، سه‌رۆك كۆمارى عێراق فوئاد مه‌عسوم خاوه‌نى ئيمتيازييه‌تى.
به گوێره‌ى سرووشتيى باوى رۆژنامه‌كه، لاپه‌ڕه‌ى دووه‌م، ته‌واوكارى لاپه‌ڕه‌ى يه‌كه‌مه و ته‌رخانكراوه بۆ بابه‌تى هه‌ره گرنگيى سياسيى، به‌ڵام له ژماره‌ى ئه‌مڕۆيدا (6872) رۆژنامه‌كه له ژێر ناونيشانى "مه‌نه‌لۆج"دا، ستايشنامه‌يه‌كى بۆ نمر باقر ئه‌لنمر نووسيوه و تێيدا شينگێڕى بۆ له‌سێداره‌دانى ئه‌و كه‌سايه‌تييه‌ى شيعه‌كان كردووه.
رۆژنامه‌كه ناوى مه‌نه‌لۆجسته‌كه‌ى له‌سه‌ر ئه‌و "مه‌نه‌لۆجه" سياسييه نه‌نووسيوه، به گوێره‌ى ره‌وتى باوى پيشه‌ى رۆژنامه‌وانى، ئه‌و بابه‌تانه‌ى ناويان له‌سه‌ر نانووسرێت، ده‌ربڕى سياسه‌تى فه‌رميى رۆژنامه‌ن.
له ستايشنامه‌كه‌دا، كوردستانى نوێ، نووسيويه‌تى: "هێشتا لە ژیان بوو... ناوبانگی باو بوو".
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه هێرشيكردووه‌ته سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانى سعوودييه و به "وه‌هابى" وه‌سفيكردوون، (هه‌مان ئه‌و ده‌سته‌واژه‌يه‌ى ئێران له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانى سعووديه به‌كارى ده‌هێنێت) و نووسيويه‌تى:
"داوێك وەهابی، شەڕخوازی سەحرا
بیهۆنێتەوە
لەزوڵم‌و زەبرا
مەعلوم ئەم داوە، لەنەخشی غەدرا
ئاخوند دەكوژێ
دەیتوێنێتەوە! ".
له به‌شێكى ديكه‌ى ئه‌و ستايشنامه‌يه‌دا، ئۆرگانه‌كه‌ى يه‌كێتيى نيشتيمانى كوردستان نووسيويه‌تى:
"تا لەژیاندا، زیت‌و زیندوو بوو
نازناوی نەمر، ناوی نەمر بوو
كە ئیعدامكرا
ناوبانگی فڕی، زیاتر نەمر بوو".
له كۆتايشدا، رۆژنامه‌كه نازناوى "پڵنگى پڵنگان"ى له نمر ناوه و نووسيويه‌تى:
"پڵنگی پڵنگان، شێخی ئالی بەیت
سێ جار زیندانیی، لەچوارەمدا كەوت
ئەمجارە قەتیف شانۆی خوێناوی‌و
سەحرای كەربەلاش تەماشاكەر بوو
حوزنی "یا حوسەین" لە كوفە دەركەوت".
نمر باقر ئه‌لنمر، يه‌كێك له كه‌سايه‌تييه وتاربێژه‌كانى شيعه بوو له عه‌ره‌بستانى سعوودييه و به هۆى ده‌ركردنى فه‌تواى كافركردن و نه‌فره‌ت كردنييه‌وه له ده‌سه‌ڵاتدارانى عه‌ره‌بستان و هاندانى لايه‌نگرانى بۆ راپه‌ڕين له دژى ده‌سه‌ڵاتدارانى عه‌ره‌بستان ده‌ستگيركرا.
ناوبراو له‌گه‌ڵ زياتر له 40 كه‌سى ديكه رۆژى 2ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2016، له سێداره‌درا.
له‌سێداره‌دانى ئه‌لنمر، ناڕه‌زايه‌تى له ئێران لێكه‌وته‌وه و ژماره‌يه‌ك له شيعه‌كان هه‌ڵيانكوتايه سه‌ر باڵوێزخانه و كونسوڵخانه‌ى سعوودييه له ئێران و به‌و هۆيه‌وه په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌ردوولا رووى له ئاڵۆزى كرد و ژماره‌يه‌ك وڵاتى ديكه‌ى ناوچه‌كه‌ش هه‌ڵوێستيان له دژى ئێران ده‌ربڕى.
ئه‌مه يه‌كه‌مجاره رۆژنامه‌يه‌كى كورديى، سه‌باره‌ت به پرسى له‌سێداره‌دانى نمر باقر ئه‌لنمر به ئاشكرا هه‌ڵوێستيى خۆى رابگه‌يه‌نێت و ستايشى ناوبراو بكات.
.jpg)
.jpg)