سەرۆكی چیك: موسڵمانان ناتوانن بگونجێن لەگەڵ كۆمەڵگەی ئەوروپی
ئاینی ئیسلام ھۆكاری دەستدرێژی سەر ژنانی كۆڵن بووە
K24 - چیك:
سەرۆكی چیك رایگەیاند، موسوڵمانان ناتوانن خۆیان بگونجێن لەگەڵ كۆمەڵگەی ئەوروپیدا.
میلۆس زێمانی سەرۆكی چیك سەبارەت بە پرسی پەنابەرانی موسڵمانان رایگەیاند، زۆر ئەستەمە موسڵمانن بەكردار بتوانن لەگەڵ كۆمەڵگەی رۆژئاوا و ئەوروپا خۆیان بگونجێنن وتێكەڵ بن.
گوتیشی: " ھۆكاری دەستدرێژی سەر ژنانی شاری كۆڵن لە شەوی سەریساڵدا دەگەرێتەوە بۆ كلتووری ئاینی (ئیسلام) ".
میلۆن زێمان دەشڵێت: بالێیان بگەرێین بە كلتوور و نەریتی خۆیان لە وڵاتەكانی خۆیان بژین، رێگەنەدەین بێنە ئەوروپا.ئەگینا ھەمان ئەو شتە روودەدات كە لە كۆڵن روویدا؟
زیمان(71) ساڵە كەسایەتییەكی چەپڕەو و بە دژایەتیكردنی پەنابەران ناسراوە و یەكەم سەرۆكی ئەو وڵاتەیە بە دەنگدانی راستەوخۆ پۆستی سەرۆكایەتی وەرگرتبێت.