به‌ ڤیدیۆ: هه‌ڵه‌یه‌كی ئابڕووبه‌رانه‌ی كاسیاس ببینه‌

رۆژنامەکانی پۆرتوگال ھێرش دەکەنە سەر کاسیاس

K24 ـ هه‌ولێر

رۆژنامەکانی پۆرتوگال ھێرشێکی چڕ دەکەنە سەر گۆڵپارێزی پێشووی ریال مەدرید و ئێستای یانه‌ی پۆرتۆ "ئیکەر کاسیاس" دوای ئەو ھەڵە ئابڕووبەرەی کردی و بووە ھۆی ئەوەی تیپەکەی سێ خاڵ لەدەست بدات.

کاسیاس سەرکەوتوو نەبوو لە گرتنەوەی تۆپێکی ئاسان لە خولەکی چواری گێمی یەکەمی یارییەکەیان بەرامبەر یانەی ڤیتۆرا گاماریش.

 (بوبا سار)ـی ھێرشبەری دژه‌ تیپ زۆر زیره‌كانه‌ ھەڵەکەی کاسیاس ده‌قۆزێته‌وه‌ و تاکە گۆڵی یارییەکە و سەرکەوتن تۆمارده‌كات.

لەلایەن خۆیەوە رۆژنامەی (بۆلا)ـی پۆرتوگالی بەناونیشانێکی گەورە نووسیویەتی: "ھەڵەیەکی ئابڕووبەرانە لەلایەن کاسایسیەوە"

لەلایەکی دیکەوە رۆژنامەی (جوجۆ)ـی پۆرتوگالی زۆر بەھێزتر ھێرشی کردووەتە سەر کاسیاس و نووسیویەتی: "بۆمبی لەدەست تەقیەوە".

ده‌شنووسێت: "ھەڵەکەی کاسیاس وایکرد پۆرتۆ بە درێژایی یارییەکە لەدوای رکابەرەکەیەوە بێت."

ھەرچی رۆژنامەی کۆریۆ دا مانیایە بەناونیشانێک نووسیویەتی: "بەھۆی ھەڵە ئابرووبەرەکەیەوە کاسیاس گۆرێکی بۆخۆی ھەڵکەند."