دوو مليار دۆلار قه‌رز ده‌كرێت

بانكى نێوده‌وڵه‌تى ره‌زامه‌ندى ده‌ربڕيوه‌.

K24- هه‌ولێر

به‌غدا به‌مه‌به‌ستى پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى بودجه‌ى ساڵى 2016، داواى له‌ بانكى نێوده‌وڵه‌تى كردووه‌ كه‌ قه‌رزى پێ بدات، ئه‌ميش ره‌زامه‌ندى خۆى له‌سه‌ر مليارێك و 900 مليۆن دۆلار ده‌ربڕييوه‌.

به‌ڵام هه‌ندێك له‌ ئه‌ندامانى لێژنه‌ى دارايى و شاره‌زايانى ئابووريى  بوونى ئه‌و قه‌رزه‌ به‌ هه‌ڵه‌ ده‌زانن، پێيان وايه‌ ده‌بێ حكوومه‌تى به‌غدا پلانى ستراتيژى هه‌بێت تاوه‌كوو رووبه‌ڕووى قه‌يرانه‌كانى ببێته‌وه‌.