دوو مليار دۆلار قه‌رز ده‌كرێت
بانكى نێوده‌وڵه‌تى ره‌زامه‌ندى ده‌ربڕيوه.
K24- هه‌ولێر
به‌غدا به‌مه‌به‌ستى پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى بودجه‌ى ساڵى 2016، داواى له بانكى نێوده‌وڵه‌تى كردووه كه قه‌رزى پێ بدات، ئه‌ميش ره‌زامه‌ندى خۆى له‌سه‌ر مليارێك و 900 مليۆن دۆلار دهربڕييوه.
به‌ڵام هه‌ندێك له ئه‌ندامانى لێژنه‌ى دارايى و شاره‌زايانى ئابووريى بوونى ئه‌و قه‌رزه به هه‌ڵه ده‌زانن، پێيان وايه ده‌بێ حكوومه‌تى به‌غدا پلانى ستراتيژى هه‌بێت تاوه‌كوو رووبه‌ڕووى قه‌يرانه‌كانى ببێته‌وه.