حكوومه‌تی هه‌رێم خه‌رجیی پله باڵاكان ده‌بڕێت
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی هه‌رێمی كوردستان، خه‌رجییه‌كانی كرێی كاره‌با و كرێی موه‌لیده و خزمه‌تگوزارییه‌كانی خاوه‌ن پله باڵاكانى بڕیوه.
K24 – هه‌ولێر:
به بڕیارى ژمارە ٣١٥, رێكه‌وتی ١٩کانوونى دووەم/یهنایهر٢٠١٦, وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی هه‌رێمی كوردستان، خه‌رجییه‌كانی كرێی كاره‌با و كرێی موه‌لیده و خزمه‌تگوزارییه‌كانی خاوه‌ن پله باڵاكانى بڕیوه.
به گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی هه‌رێم، له دوای 1/1/2016، ئه‌و خهرجيیانه له ئه‌ستۆی ئه‌و پله باڵایانه خۆیان ده‌بێت, له‌هه‌ر ناوچه‌یه‌ك و خانوویه‌ك و كۆمه‌ڵگایه‌كی نیشته‌جێبووندا بن.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی، به پشت به‌ستن به بڕیاری ژماره 61 رۆژی 21كانوونی یه‌كه‌م/دیسه‌مبه‌ر2015ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌ركردووه.
