ریال و بارسا له‌سه‌ر یاریزانێكی یانه‌ی شالكێ شه‌ڕیانه
K24 ـ هه‌ولێر
راهێنه‌ری شاڵكێ ئه‌ڵمانی ئاندرێ برایتنرایتن، رایگه‌یاندووه كه هه‌ردوو یانه گه‌وره‌كه‌ی ئیسپانیا
ریال مه‌درید و بارسێلۆنا، داوای لیرۆی سانیه‌ی یاریزانی یانه‌كه‌ی ده‌كه‌ن.
ئه‌و راهێنه‌ره ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه ، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده نین ده‌ستبه‌رداری سانیه بن، چونكه ئه‌و یاریزانه له یانه‌كه‌ی ئاسووده‌یه.
رۆژنامه‌ی بێڵدی ئه‌ڵمانی له هه‌واڵێكدا نووسیویه‌تی، مه‌درید و بارسا ئۆفه‌ری جیاوازیان پێشكه‌شی شاڵكێ كردوه له به‌رامبه‌ر تواناكانی سانیه، به‌ڵام یانه ئه‌ڵمانیه‌كه رازی نیه ئه‌و یاریزانه بفرۆشێت.
لۆروا سانیه‌ی ته‌مه‌ن 20 ساڵان ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی له 17 یاریی 4 گۆڵ تۆماركردوه و 4 ئه‌سێستییش هه‌یه. له ئێستایشدا بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا كراوه.