لە سلێمانی رووداوێکی هاتوچۆ گیانلەدەستدانی گەنجێک و برینداربوونی شەش کەسی لێکەوتەوە
بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی 122 بە کوردستان24ـی راگەیاند، کاتژمێر 1ـی شەوی رابردوو لە ئەندەرپاسی شەهید والی بەگ، ئۆتۆمبێلێکی بێسەرەتا لە جۆری مەلیکە خۆی بە پاسێکدا کێشا کە ژمارەیەک کارمەندی هۆتێلێکی تێدابوو.
ئەمڕۆ سێشەممە، 29ـی ئەیلوولی 2026، سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی 122، گوتی: بەهۆی ئەو رووداوەوە، گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ کە کارمەندی بەشی رێستۆرانت بوو گیانی لەدەستدا.
راشیگەیاند؛ هاوکات شەش کەسی دیکەش برینداربوون. سەرجەم بریندارەکان بە ئەمبوڵانس بۆ نەخۆشخانەی شار گوازرانەوە و بەگوێرەی زانیارییەکان، دۆخی تەندروستییان جێگیرە.