به ڤیدیۆ.. له خولی نایابی عێراق، هه‌ولێر و كه‌ربه‌لا به‌یه‌ك ده‌گه‌ن
K24 ـ هه‌ولێر
خولی نایابی تۆپی پێی عێراق ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه، یانه‌ی هه‌ولێریش به ته‌واوی پێكهاته‌كه‌ی سبه‌ی ده‌بێته میوانی كه‌ربه‌لا.
ئه‌حمه‌د سه‌لاح یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێریش له لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24 ئومێدێكی زۆر به یاریزانه‌كانی یانه‌كه‌ی هه‌یه كه سبه‌ی به‌ربه‌ستی كه‌ربه‌لا ببڕن، ئه‌گه‌رچی یارییه‌كه‌ش به ئاسان نابینێت.
یانه‌ی هه‌ولێر سبه‌ی پێنجشه‌ممه له كات 2:30ـی پاشنیوه‌رۆ رووبه‌ڕووی یانه‌ی كه‌ربه‌لا ده‌بێته‌وه كه هه‌ردووكیان له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می خولی نایابی تۆپی پێی عێراقن، یانه‌ی هه‌ولێر به 17 خاڵ له خانه‌ی چواره‌م و كه‌ربه‌لاش به 12 خاڵ له خانه‌ی هه‌شته‌می كۆمه‌ڵه‌كانیان ده‌بینرێن.
راپۆرتێكی شیكاری په‌یامنێری كوردستان 24 ده‌رباز ئه‌حمه‌د به ڤیدیۆ ببینه كه له دوایین ئاماده‌كاری و زانیاریی له‌سه‌ر یارییه‌كه‌ی نێوان كه‌ربه‌لا و هه‌ولێر ده‌خاته ڕوو...