نوێنهری سهرۆكی ههرێم له داڤۆس باس له شهڕی داعش و پهنابهران دهكات
K24 - ههولێر:
نوێنەری سەرۆكی ھەرێمی كوردستان، لە كۆڕبەنی ئابووری داڤوس، لە چەند پانێڵی جیادا باس لە پرسەكانی بهرهنگاربوونهوهی رێكخراوی داعش و هاتنی پهنابهرانی ناوهڕاست و خوارووی عێراق دهكات بۆ ههرێمی كوردستان.
پەیامنێری (كوردستان24) لە داڤۆس رایگەیاند: "نوێنەری سەرۆكی ھەرێمی كوردستان بەشدارە لە كۆڕبەندەكە ئامانجان بەشداری رۆڵی ھەرێمی كوردستانە، نوێنەری ھەرێمی كوردستان زیاتر لە پانێڵێكی ھەیە لەو كۆڕبەندەدا و پرسەكانیش جیان، ھاتنی داعش بۆ ھەرێمی كوردستان و عێراق، چۆنیەتی رووبەڕوو بوونەوەیان، ھاوكاریكردنی ھێزی پێشمەرگە لە بواری سەربازی و مرۆیی".
گوتیشی: "پرسێكی دیكە كە لە لایەن شاندی ھەرێمی كوردستان باسی لێوە دەكرێت، ھاتنی ئەو رێژە زۆرەیی ئاوارەكانە كە روویان لە ھەرێمی كوردستان كردووە، كە تا ئێستا كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی وەك پێویست بە ھانی كوردستانەوە نەھاتووە، ھەروەھا باس لە رەوشی ئابووری ھەرێمی كوردستان دەكات، شاندی ھەرێم ھەوڵدەدات لەگەڵ شاندی بانكی نێودەوڵەتی كۆبوونەوەی تایبەت بكات، بۆ ئەوەی داوای ھاوكاری بۆ ھەرێمی كوردستان بكات تا لەم قەیرانە تێیپەڕێنێت".
پەیامنێری (كوردستان24) باسی لە سەرما كەشوھەوای داڤۆس و گەرموگوڕی كۆڕبەندی ئابووری داڤوس كرد و گوتی: "پلەی گەرما 12پلە سیليزی ژێر سفرە و بابەتە گەرمەكان لە ناو ئەو ھۆڵە داخراوەن، كە سەركردە سیاسیەكانی وڵاتان تێیدا كۆ دەبنەوە، لە ھەموو سەری كاتژمێرەكان پانێڵ و پرێس كۆنفرانس و دیداری تایەبەت بەڕێوەدەچن".